(هونەر و بابەتێن ڤەگێڕانێ د چیرۆکە شیعرێن "فەقیێ تەیران"دا لە دویڤ تیۆرا ڤەگێڕانێ)، له زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددین گفتوگۆى له‌باره‌وه كرا.
له رۆژی چوارشەممە 19/8/2020 كاژێر (9)ى به‌یانى گفتوگۆى نامه‌یه‌كى دكتۆرا به ناونیشانى (هونەر و بابەتێن ڤەگێڕانێ د چیرۆکە شیعرێن "فەقیێ تەیران"دا لە دویڤ تیۆرا ڤەگێڕانێ) له‌لایه‌ن خوێندكارى دكتۆرا (شیلان یونس محه‌مه‌د) لە بەشی زمانی کوری کۆلیژی زمانی زانکۆی سەلاحەدین گفتوگۆى له باره‌وه كرا.
لیژنه‌ى گفتوگۆ پێكهاتبوو له (پ. د. محه‌مه‌د دلێر ئه‌مین محه‌مه‌د) سه‌رۆكى لیژنه و هه‌ریه‌كه له (پ. د. محه‌مه‌د ئه‌مین عه‌بدوڵڵا، پ. ى. د. نه‌جم خالد ئه‌ڵوه‌نى، پ. ى. د. جه‌لال ئه‌نوه‌ر سه‌عید و پ. ى. د. به‌یان ئه‌حمه‌د حسێن ) ئه‌ندامانى لیژنه و (و پ. ى. د. عه‌بدى حاجى محه‌مه‌د) ئه‌ندام و سه‌رپه‌رشت، دواى گفتوگۆى ورد و زانستیانه كه (5)پێنج کاژێرى خایاند، نامەکە بە پلەی زۆر باشە وەرگیرا.
بابەتی نامەکەی کارێکی نوێ بوو، چوارچیرۆکە شیعری فەقێ تەیران بوو، کە دەقی کۆنی کوردین، هێنابوونی و بەپێی تیۆری گێڕانەوەو بە تایبەتی لە روانگەی گریماس و ژیرار ژینێتەوە خوێندنەوەی بۆ کردبوون.