- له رۆژى 21/8/1902 ئه‌نگیل كارالچیف (Angel Karaliychev)، ئه‌دیب و نوسهرى بولگارى له دایكبووه، له رۆژى 14/12/1972 له ته‌مه‌نى (70) ساڵى له شارى سۆفیا پایتهخى بولگاریا كۆچى دوایى كردووه.
- له رۆژى 21/8/1906 فریز فریلینگ (Friz Freleng)، نیگاركێش و نیگاركێشی وێنه‌ی جوڵاو و نوسهرى سیناریۆ و ده‌رهێنه‌ری ئه‌مریكی له شارى كانزاس سیتى له ویلایه‌تى میزورى له دایكبووه، له رۆژى 26/5/1995 له ته‌مه‌نى (89) ساڵى له شارى لوس ئه‌نجلوس كۆچى دوایى كردووه.
- له رۆژى 21/8/1938 كینی روجه‌رز (Kenny Rogers)، گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ر و موزیسیانی ئه‌مریكی له شارى هیۆستۆن له ویلایه‌تى ته‌كساس له دایكبووه، له رۆژى 20/3/2020 له ته‌مه‌نى (81) ساڵى له شارى ساندى سبرینگ كۆچى دوایى كردووه.
- له رۆژى 21/8/1943 هندریك پۆنتۆپیدان (Henrik Pontoppidan)، رۆماننوس و شاعیر و نوسهرى دانیماركی له ته‌مه‌نى (86) ساڵى له شارى كۆپنهاگن پایته‌ختى دانیمارك كۆچى دوایى كردووه، لە رۆژى 24/7/1857 له دایكبووه، له ساڵى 1917 خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی وه‌رگرتووه.
- له رۆژى 21/8/1948 عیزه‌ت ئه‌بو عه‌وف، ئه‌كته‌ر و موزیسیان و ئاوازدانه‌ری میسری له شارى قاهیره له دایكبووه، له رۆژى 1/7/2019 له ته‌مه‌نى (70) ساڵى به نه‌خۆشى دڵ له شارى جیزه كۆچى دوایى كردووه.
- له رۆژى 21/8/1957 مه‌لا خدری ده‌شتی (خدر ئه‌حمه‌د عه‌لى عه‌بدولڵا)، شاعیرى كورد له ته‌مه‌نى (56) ساڵى له گوندی (خه‌رابه‌دراو)ى قه‌زای مه‌خمور كۆچى دوایى كردووه، له سالی 1909 له گوندی مهلاكاغه بناری چیای قه‌ره‌چوغی ده‌شتی هه‌ولێر له دایكبووه، له شارى هه‌ولێر خراوه‌ته به‌ر خوێندنى ئاینى و له زۆربه‌ی حوجره‌كانی ئه‌وسه‌رده‌مه‌ی ناوچه‌ی دزه‌ییاتی و شاری هه‌ولێر و ناوچه‌ی خۆشناوه‌تی ژیانى بردۆته‌سه‌ر، به زمانی كوردی، عه‌ره‌بی، فارسی و توركی شیعری نوسیوه، له ساڵى 2001 چاپى یه‌كه‌مى (دیوانى ده‌شتى 1909 – 1957) له لایه‌ن ئه‌حمه‌د ده‌شتى ئاماده‌كراوه‌و شیكردنه‌وه‌ى بۆ كردووه.
- له رۆژى 21/8/1967 كاری-ئان موس (Carrie-Anne Moss)، ژنه ئه‌كته‌ری كه‌نه‌دی له دایكبووه.
- له رۆژى 21/8/1967 سیرج تانكیان (Serj Tankian)، گۆرانیبێژ و شاعیر و موزیسیانی ئه‌مریكی به نه‌ژاد ئه‌رمه‌نى له شارى به‌یروت له لوبنان له دایكبووه، لە ساڵى 1993 بەشدارى لەکارى هونه‌ریدا کردووە.
- له رۆژى 21/8/1971 فه‌تحی عه‌بدلوه‌هاب، ئه‌كته‌ری میسری له شارى قاهیره له دایكبووه، لە ساڵى 1992 بەشدارى لەکارى هونه‌ریدا کردووە.
- له رۆژى 21/8/1980 محه‌مه‌د عه‌بدولموته‌لیب، گۆرانیبێژى میسرى له ته‌مه‌نى (70) ساڵى كۆچى دوایى كردووه، له رۆژى 13/8/1910 له شارى شبراخیتى بحیره له دایكبووه، لە ساڵى 1932 تاكو ساڵى 1980 بەشدارى لەکارى هونه‌ریدا کردووە.
- له رۆژى 21/8/1982 ئهشلى چین (Ashley Chin)، ئه‌كته‌ر و سیناریۆنوس و شاعیرى گۆرانى و گۆرانیبێژى ئینگلیزى له شارى له‌نده‌ن له دایكبووه.
- له رۆژى 21/8/1984 ئه‌لیزی (ئهلیزى جاكۆتى - Alizée Jacotey)، ژنه گۆرانیبێژی فه‌ره‌نسی له شارى ئهجاكسۆ له دایكبووه، لە ساڵى 1999 بەشدارى لەکارى هونه‌ریدا کردووە.
- له رۆژى 21/8/1989 هایدن پانتیر (Hayden Panettiere)، ژنه ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژ و موزیسیانی ئه‌مریكى له ویلایه‌تى نیویۆرك له دایكبووه، لە ساڵى 1994 بەشدارى لەکارى هونه‌ریدا کردووە.
- له رۆژى 21/8/2011 ئه‌میر محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا فه‌یسه‌ڵ ئال سعود، شاعیرى سعودی له ته‌مه‌نى (68) ساڵى له ئه‌مه‌ریكا كۆچى دوایى كردووه، له ساڵى 1943 له دایكبووه.
- له رۆژى 21/8/2018 حەننا مینە، رۆماننوسی سووری لە تەمەنی (94) ساڵی له شارى دیمه‌شق كۆچی دوایی كردووه، لە رۆژى 9/3/1924 لە شاری لازقییە لەدایك بووە، یەكێكە لە رۆماننوسە هەرە دیارەكانی ئەدەبی عەرەبی كە لەماوەی پتر لە نیو سەدەدا پتر لە چل رۆمانی چاپكردووە، له‌گه‌ڵ چەندین كتێبی رەخنەیی و وەرگێڕان. وەك نوسەرێكی پێشكەوتنخوازو چەپگەرا، لە زوربەی رۆمانەكانیدا بە شێوازێكی ریالیستانە باسی ناخۆشی و تێكۆشانەكانی ژیانی هەژاران و بەشمەینەتان دەكات و داكۆكی لە چینە نەدارەكان دەكات، لەگەڵ داكۆكیی زۆری لە مەسەلەی ژنان و ئازادیی ژنان، یەكێكە لە دامەزرێنەرانی یەكێتی ئەدیبان و نوسەرانی عەرەب لە سوریا. گرنگترین رۆمانەكانی بریتین لە: (ململانێی دوو ژن، گڵۆپە شینەكان، كۆتایی پیاوێكی ئازا، زۆنگاو، بەفر لە پەنجەرەوە دێت، خۆرەتاو لە رۆژێكی هەوریندا، بەهارو پاییز، گورگی رەش، لەشفرۆشێك و نیوەشێتێك)، هەروەها كتێبێكی هەیە دەربارەی ئەزمونی رۆماننوسیی خۆی، لەگەڵ كتێبێكی بایۆگرافی دەربارەی ئەزموونی نووسین بە گشتی بە ناونیشانی (چۆن قەڵەمم گرتە دەست).