1
نان به‌رانبه‌ر ملكه‌چبوون،
سیاسه‌تى سته‌مكارانه، به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه.
2
(بۆ به شوێن ناندا ده‌گه‌ڕێى؟
جه‌سته‌م له ده‌ستى تۆدایه خۆشه‌ویستم)
ئه‌مه دوو دێڕه:
له گۆرانیه‌كى ژنێكى عاشق.
3
چۆن ده‌كرێت له جیهانى نادیاردا كامه‌ران بێت،
كه‌سێك له جیهانى ئێستادا به‌دبه‌خت بژى؟
4
گهردهكانت بێنه ئه‌ى (با):
وه‌ڵامى سڵاوى كێڵگه‌كانى ئازادى بسه‌نه‌وه.
5
ئێستا دڵۆپێك عه‌تر،
له ده‌ستى زه‌وى عه‌ره‌ب ده‌ربازى بووه و
به‌رز ده‌بێته‌وه تا له‌سه‌ر گه‌ردنى ئاسماندا بنیشێته‌وه.
6
ئه‌مڕۆ هه‌تاو دودڵ بوو، دوور له عاده‌تى خۆى:
له‌وه‌ى وێنه‌ى خۆى له‌سه‌ر به‌رگى ئاسۆدا بنه‌خشێنێ.
7
حه‌لاج ته‌نیا به چاوى خۆشه‌ویستیه‌وه سه‌یرى ده‌كرد:
له‌به‌ر ئه‌مه جیهانى ته‌نیا، به تیشك ده‌بینى.
مه‌عه‌رى ته‌نیا به چاوى ژیانه‌وه سه‌یرى ده‌كرد:
له‌به‌ر ئه‌مه جیهانى ته‌نیا، به مردن ده‌بینى.
8
ئه‌گه‌ر وه‌ڵامێك هه‌بوو بۆ ئه‌و پرسیاره‌ى ده‌یكه‌یت،
له‌سه‌رته چاو به پرسیاره‌كه‌تدا بخشێنیته‌وه:
هه‌موو پرسیاره‌كانى بوون: بێ وه‌ڵامن.
9
ئه‌وه تۆ نیت له ژیان دوور ده‌كه‌ویته‌وه،
ئه‌مه ژیانه له تۆ دوور ده‌كه‌وێته‌وه.
10
ره‌نگه نه‌بوون ته‌نیا كونێكى گه‌وره بێت،
له جلى ژیان.
به‌ڵام كونێكه پینه ناكرێت !
11
راسته، هه‌موو رۆژێك ژه‌هرى خۆى هه‌یه.
به‌ڵام، ئه‌وه‌ش راسته كه ره‌نگه تیایدا
هه‌موو ده‌قیقه‌یه‌ك تریاق بێت.
12
پشتت له ئاسمان بكه،
لێگه‌ڕێ سینگى بنووسێنێ به شانته‌وه.
13
ئه‌و كتێبه‌م خۆشناوێ،
كه خۆى وه‌ك به‌هه‌شت پێشكه‌ش به خوێنه‌ر ده‌كا.
به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و كتێبه‌م خۆشده‌وێ:
كه دۆزه‌خ بێت.
14
هه‌موو ئه‌ندامێك له له‌شم بۆى هه‌یه ببێته نانه‌وا:
بێجگه له دڵم كه ده‌توانێ ته‌نیا ده‌ریاوان بێ.
15
چۆن ده‌توانین له جیهان بگه‌ین،
له كاتێكدا ته‌نیا ده‌ست و قاچى ده‌بینین؟
ده‌موچاوى خۆتمان نیشانده: ئه‌ى هه‌ڵاتوو.
16
(نازانم، روناكیم هه‌یه یان نا؟)
خۆر وا ده‌ڵێ.
17
جلوبه‌رگ:
پهچهن به‌سه‌ر روخسارى واقیع.
18
بۆچى له‌مڕۆدا نوسینى عه‌ره‌بى له‌وه ده‌چێ،
وه‌ك جۆرێك بێت له ملكه‌چبوون بۆ ئه‌وه‌ى چاو ده‌یبینێ؟
لاى من، رێك به پێچه‌وانه‌وه:
بنووسین وه‌ك ئه‌وه‌یه وایه،
یاخى بین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى چاو ده‌یبینێ.
19
مردن له سیفرى گه‌ردووندا وشه‌ى كۆتاییه،
به‌ڵام سیفرێكه، وه‌ك سه‌فه‌رێكى بێكۆتایى:
گه‌ر مردن بمرێ، ژیان كۆتایى دێ.