jami.jpg

رۆمانى نوێكه‌ى نیهاد جامی لەسەر ئەنتەرنێت بخوێنه‌وه‌

نوسەر و شانۆکار نیهاد جامی هەژدەیەمین کتێبی خۆی لەسایتی دەنگەکان بڵاو كرده‌وه‌.

دواى ئه‌وه‌ى نوسەر و شانۆکار نیهاد جامی له‌ لێدوانێكى تایبه‌ت به‌ سایتى گه‌لاوێژ هه‌واڵى بڵاوكردنه‌وه‌ى نوێترین رۆمانى خۆى به‌ناونیشانی "کارینا" راگه‌یاند، ئێستاكه‌ سه‌رجه‌م خوێنه‌ران ده‌توانن به‌ كلیك كردن له‌ (كارینا) رۆمانه‌كه‌ بخوێننه‌وه‌.

نوسەر رۆمانەکەى بۆ چەند دەزگایەک ناردبوو، به‌ڵام بەهۆکاری سیاسی وه‌ك نوسه‌ر خۆى وتى چاپیان نەکردووە، ئه‌ویش بەهۆی ئەوەی بەشێکی رۆمانەکە لەبارەی تیرۆری رۆژنامەنووسان و دزینی دەستنووسی فەقێکانە، ئه‌گه‌رچى به‌شێكى رۆمانه‌كه‌ باسكردنه‌ لەپەیوەندی نێوان مۆسیقا و عەشق دەکات کە چۆن نەخۆشی شێرپەنجە دەکەوێتە نێوان ئەو پەیوەندیەوە.

 

نیهاد جامى له‌ چه‌ند دێرێكدا:

- ناوى ته‌واوى: نیهاد جامى محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا

- پیشه‌: نوسه‌ر و شانۆكار

- له‌ رۆژى 5/3/1972 لە گەرەکی حەمام عەلی بەگ له‌ شاری کەرکوک لە دایکبووە.

- چەندین وتار و لێکۆڵینەوەى لە رۆژنامە و گۆڤارەکاندا بڵاوکردۆتەوە.

- دەرهێنانی بۆ (30) سى کاری شانۆیی کردووە.

- سەرنوسەری گۆڤاری شانۆکار بووە.

- دامەزرێنەری سایتی شانۆکار بووە.

- ئێستا لەشاری وارشۆی پۆڵەندا دەژێت.

خاوه‌نى چه‌ندین به‌رهه‌مى چاپكراوه‌، له‌وانه‌:

- خودی کوردیی لەنێوان کەسێتی دوو فاقی و تراژیدیای ئەنفالدا (کۆمەڵناسی).

- لەبارەی شێخ زاناوە – بە هاوبەشی د. زیرەک عەبدوڵڵا (کۆمەڵناسی).

- ڕەخنەگرتن لەمۆدێرنیتی (فەلسەفە).

- نائومێدیەکانی شانۆ (توێژینەوەی شانۆیی).

- پەراوێزەکانی شانۆ (توێژینەوەی شانۆیی).

- ئەنتۆلۆژیای شانۆی ئەزموونگەری (توێژینەوەی شانۆیی).

- نوسەر ونووسینەوەی زمان (توێژینەوەی ئەدەبی).

- شانۆی پۆست مۆدێرنیتی (توێژینەوەی شانۆیی).

-  گوتاری ڕەخنەی شانۆی کوردیی (رەخنەی شانۆیی).

- کۆمەڵناسی شانۆ (توێژینەوەی شانۆیی).

-  شانۆی فێمێنیستی (توێژینەوەی شانۆیی).

- پلەی سفری شانۆ (توێژینەوەی شانۆیی).

- ئەرکیۆلۆژیای شانۆ (توێژینەوەی شانۆیی).

- لەئۆکتۆبەردا کوژرام (کورتە ڕۆمان).

- من لەماڵی سەرۆک بووم (نۆڤلێت).

-  کچەی خوێنەر (نۆڤلێت").

- شانۆناسى.


ئەم بابەتە 89 جار خوێندراوەتەوە