چه‌ند گۆرانیه‌كى نه‌بیستراوى هونه‌رمه‌ندى كورد محه‌مه‌دى ماملێ بۆ یه‌كه‌مجار بڵاوكرایه‌وه.
ماڵپه‌رى فه‌رمى (مهڵبهندیى هونه‌رى ماملێ) رایگه‌یاند، كه چه‌ند گۆرانیه‌كى نه‌بیستراوى هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌دى ماملێ بۆ یه‌كه‌مجار له كهاڵى فه‌رمى (محه‌مه‌دى ماملێ) بڵاوده‌كه‌نه‌وه، هه‌روه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "بۆ ماوەی چەند شەوێک و هەر شەو گۆرانییەک لە ماملێ بۆ عاشقانی دەنگی ئەو هونەرمەندە لە کاناڵی یوتیوبی فەرمی محەممەدی ماملێ دادەنرێت کە (بۆ یەکەمجارە) بڵاو دەکرێنەوە".
بۆ بینینى گۆرانیهكان له یوتوبى هونه‌رمه‌ند كلیك لێره بكه.
محەمەدی ماملێ لە چەند دێرێکدا:
ناوى تەواوى: محەمەد میرزا سەعید عەلی.
لە ساڵی 1925 لە گەڕەکی خڕێ لە شاری مهاباد لە دایکبووە.
پشەى هونەرى: گۆرانیبێژ.
نازناوی ماملێ لە باپیرییەوە بۆی ماوەتەوە.
بنەماڵەکەیان بە تێکڕایی هونەرمەند و دەنگخۆش بوونە.
خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی پەھلەوی و سەعادەت لە مەھاباد تەواو کردووە.
لە ساڵى 1938 یەکەم گۆرانی خۆی بەناوى (رۆیى بەجێى هێشتم) وتووە.
لە رۆژى 29/2/1947 بەهۆى وتنى گۆرانى شیعری بەناوبانگی لایە لایەی هەژاری موکریانى زیندانى کراوە.
لە ساڵی ١٩٦٣ ھاتووەتە باشوورى کوردستان و لە شاری سلێمانی و قەڵادزێ ئاھەنگێکی گێڕاوە.
لە ساڵی 1968 جارێکى دیکە زیندانی کراوەتەوە.
خاوەنى (9) نۆ منداڵ بووە، کە (7) حەوتیان کوڕ بووە و (2) دووانیان کچ.
لە ماوەی (56) ساڵی ژیانی هونەرییدا نزیکەی (328) گۆرانی تۆمارکردووە.
لە ساڵی ١٩٩٤ دوا گۆرانی تۆمارکردووە.
لە ساڵى 1994 تووشى نەخۆشیەکى سەخت بووە.
لە رۆژى 23/1/1999 لە شارى مەهاباد کۆچى دوایى کردووە و لە مەراسیمێکى شایستەدا لە شارەکە بەخاک سپێردراوە.
ساڵانە لە شارەکانى کوردستان بە چەندین شێواز ساڵیادى کۆچى دوایى دەکرێتەوە.