لە بیستەمین فێستیڤاڵی جەژنی سینەمایی ئێران هەریەکە لە هونەرمەندان (نەوید موحەمەد زادە و هووتەن شەکیبا) خاڵاتی باشترین ئەکتەریان بەدەستهێنا.
لە چهند رۆژى رابردووا له بیستەمین فێستیڤاڵی سینەمایی جەژنی سینەمایی ئێران، تەلەفزیۆنی و سینەمایی بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە کەسایەتییە سینەمایی و تەلەفیزیۆنییەکان بە لەبەرچاوگرتنی یاسا تەندروستییەکان بەڕێوەچوو، هەریەکە لە هونەرمەندان (نەوید موحەمەد زادە و هووتەن شەکیبا) کە دوو ئەکتەری دیاری کوردن توانیان خەڵاتی باشترین ئەکتەر بەدەستبهێنن.
فێستیڤاڵەكه چەندین بەشی جیاوازی ههبوو، لە هەر بەشێکدا باشترینەکان خەڵاتكران، بۆ خوولی بیستەمی ئەمساڵیش لە بەشی باشترین ئەکتەری پیاودا، دوو ئەکتەری کورد لە شارهكانی (ئیلام و سنە)، بە باشترین ئەکتەری پیاو لە فێستیڤاڵەکەدا دهستنیشانكران، کە ئەوانیش (نەوید موحەمەد زادە) ئەکتەری کوردی شاری ئیلام بە ڕۆڵگێڕانی لە فیلمی سینەمایی (سوور پێست - سۆرخ پووست) و هونەرمەندی شاری سنە (هووتەن شەکیبا) لە فیلمی سینەمایی (ئەو شەوەی مانگ پڕ بوو - شبی که ماه کامل شد ).
(نەوید موحەمەد زادە) و (هووتەن شەکیبا) دوو هونەرمەندی دیاری کوردی بواری سینەمان، خاوەنی چەندین فیلمی سینەماین و زۆربەی ئەو کارانەی کە ئەوان رۆڵیان تێدا گێڕاوە لە بەشێکی زۆر لە فیشتیڤاڵە جیهانیەکاندا بەشداری کردووە، هەندێکیشیان لە بەشی پێشبڕکێی فێستیڤاڵەکاندا چەندین خەڵاتیان بەدەست هێناوە.