گروپی (پێنج هێڵ)، كه له ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندى شێوه‌كار پێكدێت، پێشانگایه‌كى شێوهكاریان له رێى ئینته‌رنێت كرده‌وه.
له رۆژى 21/8/2020 گروپی (پێنج هێڵ)، كه له هه‌ریه‌كه له هونه‌رمه‌ندان (یوسف ڕێگا له سوید، ده‌شتی جه‌نگی له سوید، شكور سه‌عید له ئه‌ڵمانیا، موعین ڕامان له سوید و به‌شدار نوری له كوردستان)، پێشاناگیهكى شێوهكاریان له رێگه‌ى ئینته‌رنێت كرده‌وه.
كردنه‌وه‌ى پێشانگاكه له كاتێكدایه، له ئێستادا به هۆى فایرۆسى كۆرۆنا (كۆڤید 19)، چالاكییه هونه‌رى و ئه‌ده‌بى و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه‌م بونه‌ته‌وه، هه‌ر بۆیه زۆربه‌ى هونه‌رمه‌ندان و ئه‌دیبان په‌نا بۆ رێگه‌ى دیكه ده‌به‌ن بۆ ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ بینه‌ر و خوێنه‌ره‌كانیان بمێنه‌وه.
هونه‌رمه‌ندانى گروپه‌كه، هه‌ستاون به دانانی گروپێك به ناونیشانی "پێنج هێڵ"، كه گوزارشت له پێنج ئه‌زموون ده‌كات و تواندراوه پێشانگایه‌كی نوێ ڕێك بخه‌ن له ڕێگه‌ی وێبسایتێكی تایبه‌ته‌وه وێنه و تابلۆ و كاره هونه‌رییه‌كان بڵاوبكه‌نه‌وه.
كلیك لێره بكه بۆ بینینى پێشانگاكه.