گله‌یى بێ ئه‌ى ئاو
ئه‌و نه‌هاتبوو بۆ ده‌ریاى ئیجه
تا به شه‌پۆله‌كانت بیخنكێنى
ئه‌و هاتبوو له‌م گه‌رمایه‌دا ته‌ڕ بێت
له‌وه بچوكتر بوو بزانێت
لێره هه‌موو ته‌ڕ بوونێك
ته‌نها له فرمێسك ده‌وه‌شێته‌وه
ئه‌و په‌پوله ئاسا
وایده‌زانى ته‌نها ئاگر دوژمنیه‌تى
نه‌ك ئاو خۆى بكاته هه‌ڵم
سبه‌ینان له‌سه‌ر گهڵایهكى باخجهكهمان
وه‌ك شه‌ونم بگه‌ڕێته‌وه
گلیهى بێ ئه‌ى ئاو
ته‌نها ئه‌مجاره
ڤاریا* بده‌وه به دایه و بابه
به‌ڵێن ده‌ده‌ین تا ماوین نهتخۆینهوه
*ڤاریا، هێشتا نه‌ببو به (2) ساڵ، به‌داخه‌وه سه‌ر له‌ئێواره‌ى رۆژى هه‌ینى 21/8/2020 له حه‌وزى ئاو له هاوینه‌هه‌وارى چنارۆك له كۆیه خنكا...