گروپی شانۆی ھەوار له درێژه‌ى كاره هونه‌رییه‌كانیدا شانۆیی کورسییەکان نمایش ده‌كات.
وا بڕیاره به‌منزیكانه گروپی شانۆی ھەوار شانۆیی کورسییەکان لەسەنتەری ڕۆشنبیری کەرکوک بە خۆپارێزیەوە نمایش بكات، نمایشكردنى شانۆكه له شارى كه‌ركوك دوای (5) پێنج نمایش دێت لە ده‌ره‌وه‌ى وڵاتان.
شانۆكه، له نوسینی (یۆجین یونسکۆ)ه و (نەژاد نەجم) سینوگرافیا و دەرھێنانی بۆ كردووه و هه‌ریه‌كه له (ھەوار فارس، ھونەر شەوقی، سەلام زەنگەنە، ھادی جوانڕۆیی و مستەفا بکر) نواندنى بۆ ده‌كه‌ن (سیروان عومەر) موزیك و گورانی بۆ ئاماده‌كردووه.