Barh.jpg

بەرهەمهێنانی کورتە فیلمێک

كتێبى (بەرهەمهێنانی کورتە فیلمێک) له‌ نوسینى (رۆبیرتۆ مۆلیترینى) و وه‌رگێڕانى (جه‌بار سابیر) بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

کتێبەکە یەکێک لە زنجیرەکانی بواری سینەما لە ناوەندی ڕەهەند له‌ نوسینى (رۆبیرتۆ مۆلیترینى) و (جه‌بار سابیر)  كردویه‌تى به‌ كوردى و (شادومان محه‌مه‌د) پێداچوونه‌وه‌ى بۆ كردووه‌ و ناوەندی ڕەهەند لە ئاینده‌دا بڵاویدەکاتەوە.

له‌ به‌شێكى كتێبه‌كه‌دا هاتووه‌:

كاتێك كه‌سێتى یه‌كه‌م و گه‌نجى سینه‌ما پارادیزۆ، توتو، پاش ساڵێك دوورى (بۆ راژه‌ى سه‌ربازى) له‌ رۆماوه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ سیسیلیا، گێڕه‌ره‌وه‌ هه‌مووشت زانه‌كه‌ى ئه‌و، ئالفریدۆ، پیره‌ كارپێكه‌رى سینه‌ما –كه‌ ئیدى نابینا بوو- داواى له‌و كرد تا دووباره‌ شوێن رێگه‌ى سینه‌ما بكه‌وێته‌وه‌.

ئالفریدۆ پێى وت: ئیدى نامه‌وێ گوێ له‌ قسه‌كانت بگرم، ده‌مه‌وێ گوێ له‌و قسانه‌ بگرم كه‌ له‌باره‌ى تۆوه‌ ده‌یكه‌ن.

ئێستا حوكمى منیش ئه‌مه‌یه‌: ئیدى نامه‌وێ گوێ له‌ قسه‌كانى ئێوه‌ بگرم، ده‌مه‌وێ گوێ له‌و قسانه‌ بگرم كه‌ له‌باره‌ى ئێوه‌وه‌ ده‌كرێ.


ئەم بابەتە 43 جار خوێندراوەتەوە