zahir.jpg

رۆمانێكى كوردى ده‌كرێنه‌ فیلمێكى سینه‌مایى

هونه‌رمه‌ندى كورد (زاهیر عه‌بدوڵڵا) له‌ واڵى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك هه‌واڵى بڵاوكردنه‌وه‌ى نوێترین كارى سینه‌مایى بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ رۆمانێكى كوردیه‌ و ده‌كرێت به‌ فیلمێكى سینه‌مایى.

له‌ واڵه‌كه‌یدا هاتووه‌: "هاوڕێیانی قەدرگرانم... دەزانم دڵتان خۆشدەبێ: بەرەو کارێکی سینەمایی گرنگ و گەورە... فیلمی سینەمایی (کێخوا سێوێ) لە دەرهێنانی هونەرمەندی دەرهێنەر (حەسەن عەلی). رۆمانی نووسەری گەورەی کورد مامۆستا (عەزیزی مەلای رەش)،

کارێکی گەورەو سەخت بە بەشداری ژمارەیه‌ک ئەکتەری کورد و عەرەب و بیانی... هەنگاو بەرەو داهێنان لە بواری سینەما... چاوەڕێ بن منیش رۆڵم هەیە دڵنیا بن".

 (کێخوا سێوێ)، رۆمانێكى كوردیه‌ و له‌ ساڵى 2007 له‌ لایه‌ن رۆماننوس و نوسه‌رى كورد عەزیزی مەلای رەش له‌ شارى هه‌ولێر چاپكراوه‌، عەزیز مەلای رەش ناوێکی دیاری کۆتایی هەفتاکان و هەشتاکانی نێو دنیای رۆمانی کوردییە، خاک و چەوسانەوە (سێ بەرگ)، (بۆره‌)، (خاك و كێشوه‌ى مان)، (کوێخا سێوێ)، (غەوارە)، (گورزه‌ و گورزانێ)، (لێ قەومان)، (پل)، (گورگ و بزن)، (مێرێى ده‌رسیم، (مه‌لا ره‌ش، كرمانج – وتاره‌ چیرۆك)، ئەمانە هەموویان لە بەرهەمە بە پێزەکانی ئه‌ون.

زاهیر عه‌بدوڵڵا له‌ چه‌ند دێرێكدا:

له‌ رۆژى 5/6/1958 له‌ شارى هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌.

پیشه‌ى هونه‌رى: ئه‌كته‌ر

له‌ ساڵانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ری كردووه‌.

هۆمه‌ره‌ چاوچنۆك، یه‌كێكه‌ له‌و كاره‌كته‌رانه‌ی كه‌ پێی ناسراوه‌.

به‌شداری له‌ چه‌ندین فیلم و زنجیره‌ دراما و شانۆگه‌رییدا كردووه.

خاوه‌نى كتێبێكى چاپكراوه‌ به‌ناوى (تەیراوە هەر بە پیاسە)، كه‌ له‌ (456) لاپەڕە پێكهاتووه‌ و له‌ رۆژى 12/12/2019 لە لە هۆڵی یەکێتی نوسەرانی کورد لە شارى هەولێر بڵاوى كردۆته‌وه‌.


ئەم بابەتە 147 جار خوێندراوەتەوە