Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 23/8

- له‌ رۆژى 23/8/1906 هایدى تمزالى، ژنه‌ ئه‌كته‌ر و سیناریۆ نوسی تونسى له‌ شارى تونس له‌ دایكبووه‌، له‌ رۆژى 20/8/1998 له‌ ته‌مه‌نى (91) ساڵى له‌ شارى تونس كۆچى دوایى كردووه‌.

- له‌ رۆژى 23/8/1913 عه‌بدولسه‌لام ئه‌لنابلسى، ئه‌كته‌رى لوبنانى به نه‌ژاد فه‌ڵه‌ستینى له‌ شارى ته‌رابلوس له‌ لوبنان له‌ دایكبووه‌، لە رۆژى 5/7/1968 له‌ ته‌مه‌نى (68) ساڵى له‌ شارى به‌یروت كۆچى دوایى كردووه‌، لە ساڵى 1929 تاکو ساڵى 1968 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 23/8/1923 نازک ئەلمەلائکە (نازک صادق ئەلمەلائکە)، ژنه‌ شاعیرى عێراقى لە شارى بەغدا لە خێزانێکى رۆشنبیر لە دایکبووە، لە رۆژى 20/6/2007 لە تەمەنى (83) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە و هەر لەوێ لە گۆڕستانى تایبەت بەخۆیان نێژراوە، کاریگەرى دایکى زۆر بەسەریەوە هەبووە، چونکە دایکیشى شاعیر بووە و شیعرى لە رۆژنامە و گۆڤارەکانى ئەو سەردەمەى عێراق بڵاوکردۆتەوە، لە ساڵى 1944 پەیمانگاى مەڵبەندى مامۆستایانى تەواوکردووە، لە ساڵى 1947 یەکەمین کتێبى خۆى دەربارەى شیعرى ئازاد (حر) نووسیووە، لە ساڵى 1949 بەشى موزیکى پەیمانگاى هونەرە جوانەکانى تەواو کردووە، لە ساڵى 1959 بڕوانامەى ماستەرى لە ئەدەبى بەراوردکارى لە زانکۆى ویسکونسن – مادیسۆن لە ئەمەریکا بەدەستهێناوە، مامۆستاى زانکۆ بووە لە زانکۆکانى بەغدا، بەسرە و کوێت، خوێندنى موزیک و زمانەکانى لاتینى و ئینگلیزى و فەڕەنسى لە ئەمەریکا خوێندووە، لە ساڵى 1990 چووەتە شارى قاهیرەى پایتەختى میسر و لەوێ ژیاوە تا ئه‌و رۆژه‌ى كۆچى دوایى كردووه‌.

- لە رۆژى 23/8/1926 رودلف فالنتینۆ (Rudolph Valentino)، ئه‌كته‌رى ئیتاڵى ئه‌مه‌ریكى له‌ ته‌مه‌نى (31) ساڵى له‌ شارى نیویۆرك كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ رۆژى 6/5/1895 له‌ شارى كاستلانیتا له‌ ئیتاڵیا له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 23/8/1944 موحسین زاید، نوسه‌رى دراما و نوسه‌رى میسری لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە رۆژى 27/1/2003 لە تەمەنى (58) ساڵى لەشارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 23/8/1949 شیلى لونج (Shelley Long)، ژنه‌ ئه‌كته‌رى ئه‌مه‌ریكى له‌ شارى فۆرت واین له‌ ویلایه‌تى ئیندیانا له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 23/8/1969 تارق ناسر، موزیسیانى ئه‌رده‌نى له‌ ئورده‌ن له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 23/8/1975 مشیره‌ ئه‌حمه‌د، ژنه‌ ئه‌كته‌رى میسرى له‌ شارى قاهیره‌ له‌ دایكبووه‌، لە ساڵى 2002 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 23/8/1976 سكوت كان (Scott Caan)، ئه‌كته‌رى ئه‌مه‌ریكى له‌ شارى لوس ئه‌نجلوس له‌ ویلایه‌تى كالیفۆرنیا له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 23/8/2018 یاسر مسرى، ئەکتەرى ئوردەنى لە تەمەنى (47) ساڵى بە روداوى ئۆتۆمبێل لە شارى زەرقا لە ئوردەن کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 22/11/1970 لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 1995 تاکو ساڵى 2018 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.


ئەم بابەتە 42 جار خوێندراوەتەوە