كتێبى نەزیلەی کوردەواری، چەپکێک نەقڵ و نەزیلەی وڵاتی موکریان بڵاوكرایهوه.
له چهند رۆژى رابردوودا له دووتووێی (304) لاپەڕەدا کتێبی (نەزیلەی کوردەواری، چەپکێک نەقڵ و نەزیلەی وڵاتی موکریان) له نوسینی (جەزای عەلی ئەمین) بڵاوكرایهوه و له ئێستادا له كتێبخانهكان دهستدهكهوێت.
له پێشهكى كتێبهكهدا هاتووه:
"لەوەتێی سێکوچکەی دنیا دامەزراوە، کەسانی قسەخۆش و ناخۆش هەبوون، لەمەولاش هەر وا دەبێ. هەیە دەدوێ گوڵ لە زاری دەوەرێ! جا گەورەبێ یان چووک، خوێندەواربێ یان بێ سەواد! هەریەکەمان لەنزیکەوە لەوانە دەناسین.. هەیە لە ساڵێکدا رۆژێ دەرکەوێ بەشی ساڵەکە وەڕزت دەکا! هەشە رۆژێ، حەوتوویەک نەیبینی بیری دەکەی. ئەم دەم و دوو جوانییە وابەستە بە لێزانی و وریایی کەسەکانە، یان ناتەواویی دەروونییانە!
ئەو نەقڵ و نەزیلانەی لێرەدا دەخوێندرێنەوە، رەنگە هەموویان قدیلکە (ختوکە)ی پێکەنین و جەفەنگ نەبن، گەرچی زۆربەشیان لەو سامانی قریوەیە بەدەرنین، بەڵام سەلیقە، وردەکاری، زیرەکی و گەمەی زمانیان تێدایە، جا کەم تا زۆر! ئەو کارە لەدەست هەموو کەس نایە!".