تیۆدۆر کالیفاتێدیس (Theodor kallifatides)، رۆماننوس و شاعیر و و نوسهرى یۆنانى له واڵى تایبه‌تى خۆى له تویته‌ر و فه‌یسبوك سوپاسگوزارى خۆى بۆ كورد ده‌رده‌بڕێت.
دواى ئه‌وه‌ى نوسەر و وەرگێڕى كورد (کەریم تاقانە)، رۆمانى (بیانی)، رۆماننوس و شاعیر و و نوسهرى یۆنانى (تیۆدۆر کالیفاتێدیس)ى كرد به كوردى، ناوه‌ندى رۆشنبیرى ره‌هه‌ند رۆمانه‌كه‌ى بڵاوكرده‌وه، به‌رهه‌مه‌كه به‌كوردى گه‌شته‌وه نوسه‌ر خۆى، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته تیۆدۆر کالیفاتیدێس وێنەیەکی خۆى له‌گه‌ڵ رۆمانه‌كه بڵاوكرده‌وه و چه‌ند دێرێكى نوسیویهتى:
تیۆدۆر کالیفاتێدیس نوسیویهتى: نابێ سەخت بێ بزانی ئەو پیرەپیاوەی لە وێنەکەدا دیارە کێیە، بەڵام ڕەنگە سەختتر بێ گومانت بۆ ئەوە بچێ کە ئەمە یەکەمین ڕۆمانی منە، ڕۆمانی بیانی، کە کەریم مەحموودی تاقانە کردوویەتی بە کوردی. پڕ بە دڵ سوپاسگوزارم.
تیۆدۆر کالیفاتیدێس
21/8/2020
تیۆدۆر کالیفاتێدیس (Theodor kallifatides)
- پیشه‌ى ئه‌ده‌بى: رۆماننوس و شاعیر و و نوسه‌ر
- له رۆژى 12/3/1938 له گوندى مۆلاى شارى لاكۆنیا له یۆنان له دایكبووه.
- له ساڵى 1946 چونهى ئه‌سینا و له وێ نیشته‌جێ بوونه و خوێندنى له‌وێ ته‌واو كردووه.
- له ساڵى 1964 چونه‌ته سوید و له‌وێ نیشته‌جێ بووه.
- به‌رهه‌مه‌كانى بۆ زیاتر له (20) زمان وه‌رگێڕدراون.
- له ئێستادا ته‌مه‌نى (82) ساڵه.