- لە رۆژى 24/8/1770 تۆماس شاترۆن (Thomas Chatterton)، شاعیرى ئینگلیزى لە تەمەنى (18) ساڵى بە نەخۆشى لە هۆلبۆرنى شارى لەندەن کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 20/11/1752 لە شارى برستل لە دایکبووە.
- لە رۆژى 24/8/1881 محه‌مه‌د سه‌لیم جوندى، شاعیرى سورى له شارى معره نهعممان له دایكبووه، له رۆژى 24/10/1955 له ته‌مه‌نى (74) ساڵى له شارى دیمه‌شق كۆچى دوایى كردووه.
- لە رۆژى 24/8/1899 خورخی لویس بورخیس (Jorge Luis Borges)، شاعیر و نوسه‌ر و ره‌خنه‌گری ئه‌رجه‌نتینی له شارى بوینس ئه‌یرس له ئه‌رجه‌نتین له دایكبووه، له رۆژى 14/6/1986 له ته‌مه‌نى (86) ساڵى به نه‌خۆشى شێرپه‌نجه له شارى جنێف له سویسرا كۆچى دوایى كردووه و هه‌ر له‌وێش به‌خاكسپێردراوه.
- لە رۆژى 24/8/1927 ئهنجالى دیفى، ژنه ئه‌كته‌ری هیندى له رۆژئاواى گودافارى له دایكبووه، له رۆژى 13/1/2014 له ته‌مه‌نى (86) ساڵى به نه‌خۆشى له شارى مه‌دراس كۆچى دوایى كردووه.
- لە رۆژى 24/8/1931 عه‌بدولعه‌زیز ئهلنمش، ئەكتەری كوێتی له كوێت له دایكبووه، له رۆژى 22/5/2002 له ته‌مه‌نى (70) ساڵى به جه‌ڵته‌ى دڵ له كوێت كۆچى دوایى كردووه، لە ساڵى 1961 تاكو ساڵى 1999 بەشدارى کارى هونەرى کردووە، له كاره هونه‌رییه‌كانیدا هه‌میشه ڕۆڵى ژنى ده‌بینى و هه‌ر به‌و رۆِڵانهش ناوبانگی دەركردبوو.
- لە رۆژى 24/8/1947 پاولۆ كۆیلۆ (Paulo Coelho)، رۆماننوس و نوسه‌ری به‌رازیلی له شارى ری‌و دى جانیرۆ له دایكبووه، كتێبی (ئەلف)ی له لایه‌ن شۆڕش غەفووری نووسەر و وەرگێڕى كورد له ساڵى 2016 له دووتوێى (219) لاپه‌ڕه كراوه به كوردى، كه كتێبه‌كه یەكێكە لەو كتێبانەی كە نێوبانگێكی تایبەت و خوێنەری تایبەتی خۆی هەیە، بەجۆرێك دەكرێت ناوی بنێین سەفەرنامەی پاولۆ كۆیلۆ، واتە كتێبێك، كە چیڕۆكی پاولۆ دەگێڕێتەوە، كە سەفەر بۆ روسیا دەكات، ئەویش بە شەمەندەفەر، شەمەندەفەری سیبریا، زیاتر لە هەزار كیلۆمەتر دەبڕێت ئەویش بە شەمەندەفەر، كە تیایدا چەند هاوسەفەرێكی لەگەڵ دەبن وەك وەرگێڕەكەی و نوێنەری فەرهەنگی ئەو وڵاتە و كچێكی مۆسیقار، هه‌روه‌ها نوسه‌ر و وه‌رگێڕ (سیروان مه‌حمود) تائێستا سێ له‌به‌رهه‌مه‌کانی به ره‌زامه‌ندی (پاولۆ کۆیلۆ) وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌رزمانی کوردی به‌ناوه‌کانی (دهستهنووسه دۆزراوه‌که‌ی ئه‌کرا، دیاری مه‌زنه‌که و وه‌ک ڕووباره به‌خوڕه‌که)، هه‌روه‌ها له توركیا رۆمانى (11 خولهك) كراوه به توركى، كه تیادا وشه‌ی كوردستان تێدا به‌كارهاتووه، به‌ڵام وشه‌ى كوردستان وشەی کوردستان گۆڕاوە بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئه‌مه‌ش له ناوخۆى توركیا و جیهان كاردانه‌وه‌ى لێكهوتهوه.
- لە رۆژى 24/8/1957 ستیفن فرای (Stephen Fry)، ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ر و سیناریۆنوسى ئینگلیزی له شارى له‌نده‌ن له دایكبووه، لە ساڵى 1981 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 24/8/1958 ئاسار حه‌كیم، ژنه ئه‌كته‌ری میسری له شارى قاهیره له دایكبووه، لە ساڵى 1976 تاكو ساڵى 2009 بەشدارى کارى هونەرى کردووە.
- لە رۆژى 24/8/1958 ستیف گوتنبرگ (Steve Guttenberg)، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی له شارى نیویۆرك له دایكبووه.
- لە رۆژى 24/8/1962 د‌یڤید كویشنیر (David Koechner)، ئه‌كته‌ر و نوسهرى سیناریۆ و گۆرانیبیچژ و موزیسیانى ئه‌مریكی له شارى تیپتۆن له دایكبووه، لە ساڵى 1986 بەشدارى کارى هونەرى کردووە.
- لە رۆژى 24/8/1963 هیدیۆ كوجیما (Kojima Hideo)، ده‌رهێنه‌رى یابانى له شارى تۆكیۆ له دایكبووه.
- لە رۆژى 24/8/1965 ماری ماتلن (Marlee Matlin)، ژنه ئه‌كته‌ر و رۆماننوس و نوسه‌ری ئه‌مریكی له شارى مۆرتن گروف له دایكبووه، له ساڵى 1986 خه‌ڵاتى ئۆسكارى وه‌ك باشترین ژنه ئه‌كته‌ر به‌ده‌ستهێناوه، له ساڵى 1987 دكتۆراى فه‌خرى پێدراوه.
- لە رۆژى 24/8/1973 گرای دیلایل (Grey DeLisle)، ژنه گۆرانیبێژی ئه‌مریكی له ویلایه‌تى كالیفۆرنیا له دایكبووه، لە ساڵى 1998 بەشدارى کارى هونەرى کردووە.
- لە رۆژى 24/8/1976 ئه‌لیكس ئولوگلن (Alex O'Loughlin)، ئه‌كته‌ری ئوسترالی له شارى كانبرا له دایكبووه، لە ساڵى 2001 بەشدارى کارى هونەرى کردووە.
- لە رۆژى 24/8/1977 جۆن گرین (John Green)، رۆماننوس و نوسه‌ری ئه‌مریكی له شارى ئیندیاپۆلیس له دایكبووه.
- لە رۆژى 24/8/1984 یى سۆن (كیم جۆنگ ون)، گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ر و موزیسیانى كۆریاى باشوور له شارى سۆل دایكبووه.
- لە رۆژى 24/8/1988 رۆبه‌رت گرینت (Rupert Grint)، ئه‌كته‌ری ئینگلیزی له شارى هارتفۆرد له دایكبووه.
- لە رۆژى 24/8/2003 ئەمینە رزق، ژنە ئەکتەری میسری لە تەمەنى (93) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لە شارى تەنتا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 15/4/1910 لە شارى تەنتا لە دایکبووە، لە ساڵى 1922 تاکو ساڵى 2003 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 24/8/2015 هانى میسرى، شێوه‌كارى میسرى له ته‌مه‌نى (63) ساڵى له ئه‌مه‌ریكا كۆچى دوایى كردووه، له رۆژى 30/9/1951 له شارى قاهیره له دایكبووه، لە ساڵى 1975 تاكو ساڵى 2015 بەشدارى کارى هونەرى کردووە.
- لە رۆژى 24/8/2016 میشال بۆتۆر، رۆماننوسی فەڕەنسى لە تەمەنى (89) ساڵى لە فەڕەنسا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 14/9/1926 لە شارى مونس ئین پارۆل لە فەڕەنسا لە دایکبووە.
- لە رۆژى 24/8/2017 حسێن جاسم، گۆرانیبێژى كوێتى له ته‌مه‌نى (73) ساڵى كۆچى دوایى كردووه، له ساڵى 1944 له كوێت له دایكبووه، لە ساڵى 1967 تاكو ساڵى 1974 بەشدارى کارى هونەرى کردووە.