له رۆژێكى وه‌كو ئه‌مڕۆ لە 24/8/1947 پاولۆ كۆیلۆ (Paulo Coelho)، رۆماننوس و نوسه‌ری به‌رازیلی له شارى ری‌و دى جانیرۆ له دایكبووه، پاولۆ خاوه‌نى چه‌ندین رۆمانه و به‌شێكى زۆریش له رۆمانه‌كانى كراون به كوردى.
كتێبی (ئەلف)ی له لایه‌ن شۆڕش غەفووری نووسەر و وەرگێڕى كورد له ساڵى 2016 له دووتوێى (219) لاپه‌ڕه كراوه به كوردى، كه كتێبه‌كه یەكێكە لەو كتێبانەی كە نێوبانگێكی تایبەت و خوێنەری تایبەتی خۆی هەیە، بەجۆرێك دەكرێت ناوی بنێین سەفەرنامەی پاولۆ كۆیلۆ، واتە كتێبێك، كە چیڕۆكی پاولۆ دەگێڕێتەوە، كە سەفەر بۆ روسیا دەكات، ئەویش بە شەمەندەفەر، شەمەندەفەری سیبریا، زیاتر لە هەزار كیلۆمەتر دەبڕێت ئەویش بە شەمەندەفەر، كە تیایدا چەند هاوسەفەرێكی لەگەڵ دەبن وەك وەرگێڕەكەی و نوێنەری فەرهەنگی ئەو وڵاتە و كچێكی مۆسیقار،.
جگه له‌مه نوسه‌ر و وه‌رگێڕ (سیروان مه‌حمود) تائێستا سێ له‌به‌رهه‌مه‌کانی به ره‌زامه‌ندی (پاولۆ کۆیلۆ) وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌رزمانی کوردی به‌ناوه‌کانی (دهستهنووسه دۆزراوه‌که‌ی ئه‌کرا، دیاری مه‌زنه‌که و وه‌ک ڕووباره به‌خوڕه‌که).
له توركیا رۆمانى (11 خولهك) كراوه به توركى، كه تیادا وشه‌ی كوردستان تێدا به‌كارهاتووه، به‌ڵام وشه‌ى كوردستان گۆڕاوە بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئه‌مه‌ش له ناوخۆى توركیا و جیهان كاردانه‌وه‌ى لێكهوتهوه.
هه‌ندێك له به‌رهه‌مه‌كانى، كه كراون به كوردى له‌وانه: (كیمیاگه‌ر، له كه‌نارى روبارى پیدرادانیشتم و گریام، مهكتوب، كێوى پێنجه‌م، 11 خولهك، ئهلف).