- لە رۆژى 25/8/1719 چارلیس ئەمێدى فیلیپ ڤان لو (Charles Amédée Philippe van Loo)، نیگارکێشى فه‌ره‌نسى لە شارى ریفۆڵى لە ئیتاڵیا لە دایکبووە، لە رۆژى 15/11/1795 لە تەمەنى (76) ساڵى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 25/8/1900 فریدرچ نیتچە (Friedrich Wilhelm Nietzsche)، فەیلەسوف و شاعیرى ئەڵمانى لە تەمەنى (55) ساڵى بە نەخۆشى جەڵتەى مێشک لە شارى فایمار کۆچى دوایى کردووە،لە رۆژى 15/10/1844 لە شارى پرۆس لە دایکبووە، لە ساڵی ١٨٦٩ بۆ ماوەی (10)ساڵ بووەتە مامۆستا لە زانکۆی بازێل لە بواری وشەناسیى کلاسیک‌دا. بەهۆى نەخۆشیەوە وازى لەمامۆستایەتى زانکۆ هێناوە، تەنانەت لە هاوڕێکانیشى دوورکەوتۆتەوە و تەنیایى هەڵبژاردووە و بە وڵاتاندا گەڕاوە.
- لە رۆژى 25/8/1902 ئه‌بو حه‌سه‌ن سه‌در، شاعیرى عێراقى له گه‌ڕه‌كى كازمیهى شارى به‌غداد له دایكبووه، له رۆژى 23/9/1978 له ته‌مه‌نى (76) ساڵى له شارى ئه‌سفه‌هان كۆچى دوایى كردووه.
- لە رۆژى 25/8/1913 دۆن دیفۆر (Don DeFore)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى سیدار رابیدز لە دایکبووە، لە رۆژى 22/12/1993 لە تەمەنى (80) ساڵى لە شارى سانتا مۆنیکا کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1936 تاکو ساڵى 1987 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 25/8/1930 شون كونری (Thomas Sean Connery)، ئه‌كته‌ری ئوسكوتله‌ندی له شارى ئیدنبرج له دایكبووه.
- لە رۆژى 25/8/1932 مەحمود دیاب، شانۆنوسى میسرى لە دایکبووە، لە رۆژى 25/10/1983 لە تەمەنى (51) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 25/8/1933 تۆم سكیریت (Tom Skerritt)، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی له شارى دیترۆیت له دایكبووه.
- لە رۆژى 25/8/1938 د‌یڤید کەنارى (David Canary)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە ویلایەتى ئیندیانا لە دایکبووە، لە رۆژى 16/11/2015 لە تەمەنى (77) ساڵى لە شارى ویڵتون لە ویلایەتى کونیتیکت کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1965 تاکو ساڵى 2013 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 25/8/1941 عەلى ئەشرەف دەروێشیان، رۆماننوس و نوسەرو رەخنەگرى ئەدەبى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان لە شارى کەرمانشان لە دایکبووە، لە رۆژى 26/10/2017 لە تەمەنى (76) ساڵى بەنەخۆشى لە شارى تاران کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 25/8/1945 نه‌بیل خالید، شاعیر و نوسه‌ری میسری له شارى دقهلیه له دایكبووه.
- لە رۆژى 25/8/1949 میدحه‌ت سوباعی، ده‌رهێنه‌ری میسری له دایكبووه، له رۆژى 21/5/2014 له ته‌مه‌نى (64) ساڵى كۆچى دوایى كردووه.
- لە رۆژى 25/8/1949 مارتن ئه‌میس (Martin Louis Amis)، رۆماننوس و نوسه‌ری به‌ریتانی له شارى سوانزى له دایكبووه.
- لە رۆژى 25/8/1955 بێخود (مه‌حمود ئه‌مین ئه‌حمه‌د)، شاعیرى ناودارى كورد له ته‌مه‌نى (76) ساڵى له شاری سلێمانی كۆچى دوایى كردووه، له ساڵى 1879 له شارى سلێمانى له دایكبووه، له ساڵى 1894 له دواى مردنى باوكى له‌گه‌ڵ مه‌لا عه‌بدولعه‌زیزى برا گه‌وره‌یدا له بیاره و پێنجوێن لاى زانا ئاینییه‌كان خوێندنیان ته‌واو كردووه، له ساڵی 1900 بوه‌ته حاکمی شارى هه‌ڵه‌بجه، هه‌میشه له‌گه‌ڵ میلله‌ته‌كه‌ى خۆیدا بووه و دژى داگیركه‌ران به شیعر و به هه‌ڵوێست نیشتمانپهروهرێتى خۆى ئاشكرا كردووه، له شار و شارۆچكه‌كانى كوردستان وانه‌ى وتۆته‌وه و زۆر كه‌سى پێگه‌یاندووه، زۆربه‌ى شیعره‌كانى باس له مه‌سه‌له ئایینى و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كه‌ن، لەگەڵ هه‌ریه‌كه له مامۆستا ره‌فیق حیلمى و مامۆستا زێوه‌ردا مامۆستایەتی کردووە، بێ ئەوەی بەرامبەر بەوە ھیچ مانگانەیەک وەربگرێت.
- لە رۆژى 25/8/1956 تۆفیق عه‌بدولحه‌مید، ئه‌كته‌ری میسری له شارى قاهیره له دایكبووه، لە ساڵى 1975 تاکو ساڵى 2010 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 25/8/1958 تیم برتۆن (Tim Burton)، ده‌رهێنه‌ر و سیناریۆنوس و نیگاركێش و ئه‌كته‌ر و شاعیر و نوسه‌ری ئه‌مریكی له شارى بربانك له ویلایه‌تى كالیفۆرنیا له دایكبووه.
- لە رۆژى 25/8/1961 بیلی ری سایرس (Billy Ray Cyrus)، گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ر و نوسه‌ری ئه‌مریكی له ویلایه‌تى كنتاكى له دایكبووه، لە ساڵى 1980 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 25/8/1963 یوشیهیرو ئیكی، ئاوازدانه‌ری یابانی له شارى كاناگاوا له دایكبووه.
- لە رۆژى 25/8/1967 پول میونی (Paul Muni)، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی له ته‌مه‌نى (71) ساڵى به نه‌خۆشى دڵ كۆچى دوایى كردووه، له رۆژى 22/9/1895 له شارى لیمبێرگ له نه‌مسا له دایكبووه.
- لە رۆژى 25/8/1973 مه‌حمود ته‌یمور، ئه‌دیب و ره‌خنه‌گرى ئه‌ده‌بی و نوسهرى میسری له ته‌مه‌نى (79) ساڵى له تونس كۆچى دوایى كردووه، له رۆژى 16/6/1894 له شارى قاهیره له دایكبووه.
- له رۆژى 25/8/1976 ئیفیند یونسون (Eyvind Johnson)، رۆماننوس و شاعیر و نوسهرى سویدی له ته‌مه‌نى (76) ساڵى له شارى ستۆكهۆڵم كۆچى دوایى كردووه، لە رۆژى 29/7/1900 له شارى بۆدن دایكبووه، له ساڵى 1974 خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی وه‌رگرتووه.
- لە رۆژى 25/8/1979 حسێن ئه‌لجسمی، گۆرانیبێژ و ئاوازادارنه و موزیسیانی ئیماراتی له شارى خورفكان له دایكبووه، لە ساڵى 2002 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 25/8/1981 رایچل بیلسۆن (Rachel Bilson)، ژنه ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی له شارى لوس ئه‌نجلوس له ویلایه‌تى كالیفۆرنیا له دایكبووه.
- لە رۆژى 25/8/1985 عه‌دنان عه‌لى خالید، شاعیر و شیرۆكنوس و ره‌خنه‌گرى ئه‌ده‌بى نوسهرى فه‌ڵه‌ستینى ئورده‌نى له ته‌مه‌نى (51) ساڵى به جه‌ڵته‌ى دڵ له شارى زه‌رقا له ئورده‌ن كۆچى دوایى كردووه، له ساڵى 1934 له گوندى یازور له شارى یافا له فه‌ڵه‌ستین له دایكبووه.
- لە رۆژى 25/8/1987 بلهیك لیفلی (Blake Lively)، ژنه ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی له شارى لوس ئه‌نجلوس له ویلایه‌تى كالیفۆرنیا له دایكبووه، لە ساڵى 1998 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 25/8/1994 جوش فلیتهر (Josh Flitter)، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی له شارى ردجیود له ویلایه‌تى نیوجیرزى له دایكبووه.
- لە رۆژى 25/8/1998 ئه‌براهام ماتیۆ (Abraham Mateo)، گۆرانیبێژ و موزیسیانى ئیسپانى له قادس له شارى ئه‌ندلوس له ئیسپانیا له دایكبووه.
- لە رۆژى 25/8/2001 ئه‌لیا (ئه‌لیا دانا هوتۆن - Aaliyah Dana Haughto)، ژنه گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی له ته‌مه‌نى (22) ساڵى بهروداوى كه‌وتنه‌خواره‌ى فڕۆكه له‌ناوچه‌ى مارش هاربر كۆچى دوایى كردووه، له رۆژى 16/1/1979 له شارى نیویۆرك له دایكبووه، لە ساڵى 1991 تاکو ساڵى 2001 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 25/8/2012 سوحی روفاعی، ئه‌كته‌ری سوری له ته‌مه‌نى (66) ساڵى له شارى دیمه‌شق كۆچى دوایى كردووه، له رۆژى 1/1/1945 له شارى دیمه‌شق له دایكبووه، لە ساڵى 1969 تاکو ساڵى 2012 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 25/8/2008 رندە شهال، ژنە دەرهێنەری لوبنانی لە تەمەنى (54) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى پاریس لە فەڕەنسا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 11/12/1953 لە شارى تەرابلس لە لوبنان لە دایکبووە.
- له رۆژى 25/8/2009 داریوش ئەسەدزادە، ئه‌كته‌ر و شانۆكار و نوسه‌ر و ده‌رهێنه‌رى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان، لە تەمەنى (96) بەهۆى نەخۆشى شێرپەنجە کۆچى دوایى کردووه، له رۆژى 1/11/1923 لە شارى کەرمانشانى رۆژهەڵاتى کوردستان لە دایک بووە، لە تەمەنى (20) ساڵی وەکو ئەکتەر، نووسەر، دەرهێنەر دەستى بەکارى هونەرى کردووە، لە تەمەنى (40) ساڵى تا (50) ساڵى رۆڵى لە (50) فیلم‌دا بینووە، لە تەمەنى 48 ساڵیدا ئیران بەجێدەهێڵێت و ڕوودەکاتە ئەمەریکا، دواى (10) ساڵ ژیان لەوێ دەگەڕێتەوە ئێران، بەشدارى چەندین فیلم و شانۆ و ڤێستیڤاڵى نێودەوڵەتى کردووە، چەندین کتێبى چاپکراوى هەیە.