بەرهەمێکی نوێی پڕۆژەی گوڵیار بەمزوانە له كتێبخانه‌كانى كوردستان بڵاودوهكرێتهوه.
رۆزا حه‌مه ساڵح، له واڵى تایبه‌تى خۆى هه‌واڵى بڵاوكردنه‌وه‌ى یه‌كه‌مین به‌رهه‌مى وه‌رگێڕدراوى خۆى بڵاوكرده‌وه، له واڵهكهیدا هاتووه: " یەکەم بەرھەمی وەرگێڕانم، کە بریتییە لە کۆمەڵە شیعرێکی نزار قەبانی، بەم زووانە بڵاودەکرێتەوە".
به‌رهه‌مه‌كه له نوسینى شاعیرى گه‌وره (نزا قه‌بانى) یه‌و رۆزا حه‌مه ساڵح له عه‌ره‌بیه‌وه وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانى كوردى و له چاپخانەی کەمال چاپكراوه.
یه‌كێك له هۆنراوه‌كانى ناو كتێبه‌كه:
من بۆچى له باره‌ى
شارى وڵاتان ده‌دوێم؟
تۆ نیشتمانمى...
ده‌نگت نیشتمانمه
ناو له‌پى ده‌ستى بچووكت نیشتمانمه
نزار قه‌بانی، شاعیری سوری له رۆژى 21/3/1923 لە شارى دیمەشق لە دایکبووە، لە رۆژى 30/4/1998 لە تەمەنى (75) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە نەخۆشخانەیەکى شارى لەندەن کۆچى دوایى کردووە، له‌سه‌ر وه‌سیه‌ته‌که‌ی خۆی، ته‌رمه‌که‌ی برایه‌وه بۆ دیمه‌شق و لە مەراسیمێکى شایستەدا به ئاماده‌بوونێکی جەماوەرێکى زۆر و ئه‌دیبان و هونه‌ردۆستان، له (باب ئه‌لسه‌غیر) به خاک سپێردرا.