Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 27/8

لە رۆژى 27/8/1635 لوپى دى فیگا (Lope de Vegancio)، شاعیر و شانۆنوسى ئیسپانى لە تەمەنى (72) ساڵى لە شارى مەدرید کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 25/11/1562 لە شارى مەدردی لە دایکبووە.
لە رۆژى 27/8/1576 تیتیان (تیتسیانۆ فیسیلیۆ - Tiziano Vecellio)، نیگاركێشی ئیتالی له‌ ته‌مه‌نى (86) ساڵى له‌ شارى بوندوقیه‌ كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ ساڵى 1490 له‌ شارى بیفى دى كادۆرى له‌ دایكبووه‌.
لە رۆژى 27/8/1770 هیگل (گیورگ فیلهلم فریدریچ هیگل - Georg Wilhelm Friedrich Hegel)، فەیلەسوفى ئەڵمانى لە شارى شتوگارت لە ئەڵمانیا لە دایکبووە، لە رۆژى 14/11/1831 بە نەخۆشى کولێرا لە شارى بەرلین کۆچى دوایى کردووە.
لە رۆژى 27/8/1939 هانی رۆمانی، ئه‌کته‌ر و ده‌رهێنه‌ری سوری لە شارى دیمەشق لە دایکبووە، لە رۆژى 8/2/2010 لە تەمەنى (70) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لەشارى دیمەشق کۆچى دوایى کردووە.
لە رۆژى 27/8/1953 بیتەر ستۆرمان (Peter Stormare)، ئەكتەری سویدی له‌ شارى كۆملا له‌ دایكبووه‌، له‌ ساڵى 1978 به‌شدارى له‌ كارى هونه‌ریدا كردووه‌.
لە رۆژى 27/8/1969 شاندرا ویلسن (Chandra Wilson)، ژنە ئەكتەری ئەمریكی له‌ شارى هیۆستن له‌ ویلایه‌تى ته‌كساس له‌ دایكبووه‌.
لە رۆژى 27/8/1976 سارە چالك (Sarah Chalke)، ژنە ئەكتەری كەنەدی له‌ شارى ئه‌وتاوا له‌ دایكبووه‌.
لە رۆژى 27/8/1980 هیدی كەرەم، ژنە ئەكتەری میسری له‌ شارى قاهیره‌ له‌ دایكبووه‌، له‌ ساڵى 1997 به‌شدارى له‌ كارى هونه‌ریدا كردووه‌.
لە رۆژى 27/8/1982 مەلاك (عهود عه‌وز هه‌لیل عازمى)، ژنە ئەكتەری كوێتی له‌ دایكبووه‌، له‌ ساڵى 2003 به‌شدارى له‌ كارى هونه‌ریدا كردووه‌.
لە رۆژى 27/8/1990 ستیفى راى فۆگن (Stevie Ray Vaughan)، گۆرانیبێژ و ئاوازدانه‌ر و موزیسیانى ئەمەریکى لە تەمەنى (35) ساڵى بە روادوى ئۆتۆمبێل لەشارى ئیست ترۆى لە ئەمەریکا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 3/10/1954 لە شارى دالاس لە ویلایەتى تەکساس لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 50 جار خوێندراوەتەوە