كوشتن ببووه مهمكێكى به‌یروت، خوێنیش مهمكهكهى دیكه‌ى بوو،
له نێوانیاندا من فێر ده‌بووم: چۆن كات به‌خێو بكه‌م.
له شه‌قامه‌كان، هه‌نسكى شڵه‌قانى خوێن له ئه‌وى نادیاردا قوڵپدهدا.
ئاگر گوتى: خۆڵه‌مێش ده‌كه‌مه په‌یامبه‌ر.
خۆڵه‌مێش گوتى: په‌یامم نانوسم.
با گوتى: من شایه‌تم.
زریانێكه، تیایدا ده‌سته بڕاوه‌كان په‌رش و بڵاوده‌بنه‌وه،
ئه‌و سه‌رانه‌یش كه گه‌ردنیان ناناسنه‌وه،
تیشك هاوارى ده‌كرد و هاناى بۆ سێبه‌ر ده‌برد.
جوانترین چرا ئه‌وانه‌ن كه دهیاندهگیرسێنین،
نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى روناكى ببینین،
به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ى سێبه‌ر بناسین.