Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 28/8

- لە رۆژى 28/8/1749 یۆهان گۆته‌ (یۆهان ڤوڵففگانگ فۆن گۆته‌ - Johann Wolfgang von Goethe)، شاعیر و رۆماننوس و نوسه‌ر و فه‌یله‌سوفى ئه‌ڵمانى له‌ شارى فرانكفۆرت له‌ دایكبووه‌، له‌ رۆژى 22/3/1832 له‌ ته‌مه‌نى (82) ساڵى به‌ جه‌ڵته‌ى دڵ له‌ شارى وایمار كۆچى دوایى كردووه‌، ئه‌نیشتاین له‌ نامه‌یه‌كدا كه‌ له‌ ساڵی 1932 بۆ یۆبۆڵد كاسپه‌ری نووسیوه‌‌، له‌ نامه‌كه‌دا وتویه‌تى، كه‌ عاشقی گۆته‌ بووه‌ و به‌ شاعیرێكی بێ وێنه‌ ناوی ده‌با و پێی وایه‌ زیره‌كترین مرۆڤ و داناترین پیاو بووه‌ له‌ هه‌موو سه‌رده‌مه‌كاندا و ده‌شڵێ: بیره‌ زانستییه‌كانی شایه‌نی هه‌موو ڕێزێكن و هه‌ڵه‌كانیشی هه‌ڵه‌ی پیاوی مه‌زنن.

- لە رۆژى 28/8/1943 جیهاد ئه‌تڕه‌ش، ئه‌كته‌رى لوبنانى له‌ دایكبووه‌، له‌ ساڵى 1962 به‌شدارى له‌ كارى هونه‌ریدا كردووه‌.

- لە رۆژى 28/8/1948 عه‌بدولفه‌تاح عایش عه‌مرو، شاعیرى ئورده‌نى له‌ شارى خه‌لیل له‌ فه‌ڵه‌ستین له‌ دایكبووه‌، له‌ رۆژى 19/8/1996 له‌ ته‌مه‌نى (47) ساڵى له‌ عه‌ممان كۆچى دوایى كردووه‌.

- لە رۆژى 28/8/1951 زجنات رهبینى، ژنه‌ ئه‌كته‌رى سعودى له‌ شارى جده‌ له‌ دایكبووه‌، لە ساڵى 1976 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 28/8/1951 عه‌بدولحه‌مید جابرى، شاعیر و نوسه‌رى سورى له‌ ته‌مه‌نى (86) ساڵى له‌ شارى حه‌له‌ب كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ ساڵى 1864 له‌ شارى حه‌له‌ب له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 28/8/1963 جینیفیر كولیدج (Jennifer Coolidge)، ژنه‌ ئه‌كته‌رى ئه‌مه‌ریكى له‌ شارى بۆستن له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 28/8/1965 شنایا توین (Shania Twain)، ژنه‌ گۆرانیبێژ و موزیسیانى كه‌نه‌دى له‌ شارى ویندسۆر له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 28/8/1968 بیلى بۆید (Billy Boyd)، ئه‌كته‌رى ئیسكتله‌ندى له‌ شارى گلاسكۆ له‌ دایكبووه‌، لە ساڵى 1998 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 28/8/1969 جاك بلاك (Jack Black)، ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژ و موزیسیانى ئه‌مه‌ریكى له‌ شارى سانتا مۆنیكا له‌ ویلایه‌تى كالیفۆرنیا له‌ دایكبووه‌، لە ساڵى 1982 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 28/8/1973 كیربى مۆرو (Kirby Morrow)، ئه‌كته‌رى كه‌نه‌دى له‌ شارى جاسبر له‌ كه‌نه‌دا له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 28/8/1983 شهد یاسین، ژنه‌ ئه‌كته‌رى عێراقى كه‌ كاره‌ هونه‌رییه‌كانى له‌ كوێت ئه‌نجام ده‌دات له‌ شارى به‌سره‌ له‌ دایكبووه‌، لە ساڵى 1999 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 28/8/1985 ئیمان عاسى، ژنه‌ ئه‌كته‌رى میسرى له‌ شارى قاهیره‌ له‌ دایكبووه‌، لە ساڵى 2003 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 28/8/1986 نەبیل دسوقى، ئەکتەرى میسرى لە تەمەنى (72) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 11/1/1923 لە دایکبووە.

- له‌ رۆژى 28/8/2019 ئیبراهیم خەیات، شاعیر و سکرتێرى گشتى ئەدیبان و نووسەرانى عێراق، لە رێگاى نێوان هەولێر – ئاکرێ کۆچى دوایى کرد، دواى ئەوەى دەیویست بەشدارى لەڤێستیڤاڵى (نافع ئاکرەیى) له‌ ئاکرێ بکات هه‌ر به‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه‌ ڤێستیڤاڵه‌كه‌ دواخرا، كه‌ بڕیاربوو له‌ هۆڵی کۆنفرانسەکان لە ئاکرێ له‌لایه‌ن یەکێتى ئەدیبانى عێراقى بەهاوکارى وەزارەتى ڕۆشنبیرى حکومەتى هەرێمى کوردستان و عێراق لەیادى (27) ساڵەى تیرۆرکردنی دکتۆر نافیع ئاکرەیى ڤیستیڤاڵه‌كه‌ ئه‌نجام بدرێت، ئیبراهیم خه‌یات، لە ساڵى 1960 لە دایکبووە، زیندانى سیایى بووە بەهۆى ئۆپزسیۆنى بوونى دژى سیاسەتىڕژێمى بەعس، لەساڵى 2005 بەڕێوەبەرى راگەیاندن بووە لە وەزارەتى رۆشنبیرى عێراق، - کارى کردووە لە رۆژنامەى (طریق الشعب) لە بەغدا،  خاوەنى دیوانى (جمهوریە البرتقال)ه‌.


ئەم بابەتە 34 جار خوێندراوەتەوە