له مه‌راسیمێكى تایبه‌ت له شارى سلێمانى پەیكەری (مەلای گەورە) دابه‌شده‌كرێت و چه‌ند چالاكیه‌كى هۆنه‌ریش به‌ڕێوه ده‌چێت.
وا بڕیاره ئه‌مڕۆ شه‌ممه 29/8/2020 كاژێر (5)ى ئێواره لەپاركی ئازادی له شارى سلێمانى كۆمه‌ڵه‌ى كه‌له‌پوور و فۆلكلۆرى كورد بەهاوبەشی (تیپی موزیكی باواجی كۆیە) رێورەسمی دابەشكردنی پەیكەرى مه‌لاى گه‌وره به‌ڕێوه‌بچێت، واش بڕیاره چەندین برگەو بابەتی هەمە جۆر‌و شانۆگەریی لە ئاوێنەی هزری مەلای گەورە نمایش بكرێت، هاوكات لەگەڵ ئەوەشدا ساڵنامەی (گری نەورۆز) و (چنارۆك) پێشكەش بەئامادەبووان بكرێت.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا (67) پەیکەری مەلای گەورە بەسەر ئامادەبوواندا دابەشدەکرێت، کە په‌یكه‌ره‌كان له‌لایەن هونەرمەند (بەیان مانی) دروستکراوە، واش بڕیاره پێشانگایەکی فۆتۆگرافی بۆ هەردوو فۆتۆ گراف (هاوکار ئەیوب و شیروان نامیق) بكرێته‌وه.
مەلای گەورە، ناوى ته‌واوى محەممەد عەوڵا جەلیزادەیە، شاعیر و كه‌سایه‌تیه‌كى رۆشنبیر بووه، له ساڵی ١٨٧٦ لە كۆیه لەدایکبووە. بە پێشڕەوی ڕۆشنبیریی دابنرێت لەنێو مەلایانی کوردەواری. لە ژیانیدا کۆمەڵێک کاری کردووە، لەوانە: وانەگوتنەوە بە فەقێیان، قازییەتی، و کاری میری، تا ئەندامەتیی ئه‌نجومه‌نى دامه‌زراندنى عێراق،لە ساڵی 1928 بەتەواوی دەستبەرداری ھەموو کاروبارێکی میری بوو. ژیانی خۆی تەرخان کرد بۆ وانەگوتنەوە و نووسینی کتێب و ڕووناککردنەوەی بیروباوەڕی خەڵک. یەکێک لەو بابەتانەی کە مەلای گەورە زۆر ئاوڕی لێداوەتەوە؛ بابەتی سەربەستیی ژنان و خوێندنیان بووە. یەکێک لەو ھەنگاوە گرنگانەی لەم بوارە نای، ئەوەبوو لە ساڵی 1926 کچی خۆی ناردە به‌رخوێندن، پێشی وابوو کە دەبێت کچان لە گەڵ کوڕاندا لە مەکتەب لەسەر یەک کورسی دابنیشن و ئەوانیش وەکوو کوڕان خوێندەواربن و فێری زانست ببن. له رۆژى 12/10/1943 له ته‌مه‌نى (67) ساڵى له كۆیه كۆچى دوایى كردووه.