دواى (4) ساڵ ململانێ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشى شێرپه‌نجه پاڵه‌وانى فیلمى پڵنگی رەش له ته‌مه‌نى (43) ساڵى كۆچى دوایى كرد.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ و ناوه‌نده هونه‌رییه‌كان هه‌واڵى كۆچى دوایى ئه‌كته‌ر و شانۆنوس و سیناریۆنوسى ئەمریکی چادۆیك بۆسمان (Chadwick Boseman) بڵاوكرده‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا کە لە تویتەر بڵاوکراوەتەوە نوسراوە: "بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە مردنی چادۆیك بۆسمان پشتڕاست دەکەینەوە، کە سەربەرزی ژیانی بوو کە توانی پاشا چالا بگەڕێنێتەوە بۆ ژیان لە (Black Panther) فیلمی پڵنگی رەشدا".
به‌پێى سه‌رچاوه‌كان، پاڵه‌وانى فیلمى پڵنگی رەش لە ماڵەکەی خۆیدا لە شارى لۆس ئەنجلوس لە تەنیشت هاوسەرەکەی و خێزانەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
چادۆیك بۆسمان له چه‌ند دێرێكدا:
- پیشه‌ى هونه‌رى: ئه‌كته‌ر و شانۆنوس و سیناریۆنوسى ئەمریکی
- له رۆژى 29/11/1976 له شارى ئه‌نده‌رسۆن له ئه‌مه‌ریكا له دایكبووه.
- له ساڵى 2018 وه‌كو ئه‌كته‌رى سه‌ره‌كى له فیلمى پڵنگی رەش به‌شدارى كردووه.
- له رۆژى 28/8/2020 له ته‌مه‌نى (43) ساڵى به نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ى قۆڵۆن له شارى لوس ئه‌نجلوس كۆچى دوایى كردووه.