كورته فیلمێك له‌سه‌ر ژیانى نه‌هامه‌تیه‌كانى ژنانى كوردستان به‌رهه‌مهات.
كورته فیلمى هاجه‌ر له ده‌رهێنانى هەڵگورد ساڵح، كه هه‌رخۆشى سیناریۆى فیلمه‌كه‌ى نوسیووه له رۆژى 24/8/2020 كۆتا رۆژى وێنه‌گرتنى بوو، كارى وێنه‌گرتنى كورته فیلمه‌كه كۆتایى هات، کورتە فیلمەکە (14) خولەکە و باس لە ڕۆڵی ژنانى کورد دەکات لە دوای ئەو نەهامەتیانەی کەبەسەر نەتەوەکەیدا هاتووە، كه ژنان وەك پاڵەوانی دوای جەنگ و نەهامەتی و مەرگەساتە یەک لەدوای یەکەکانی ئەنفال و تا دەگاتە ئێستا کە داعش بەردەوام بەئایدیای جیاوازەوە ئەنجامیان داوە باس ده‌كات.له كورته فیلمه‌كه‌دا، هونەرمەند (سازگار تەها عەبدوڵڵا) وه‌كو ئه‌كته‌رى سه‌ره‌كى رۆلی هاجەر بینیوه، هه‌روه‌ها چەند ئەکتەرێکی دیکەش بەشداریان کردووە.
وێنه‌ى كورته فیلمه‌كه لە گونده‌كانى بانی بی و ژاڵەناوی دەربەندیخان تۆمارکراوە، هه‌ریه‌كه له بەرێوەبەرێتی رۆشنبیری سلێمانی بە هاوکاری گروپی هونەری فرەیم و کۆمپانیای ساڤۆ سپۆنسه‌رى بەرهەمەکەیان کردووە.