Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 29/8

- لە رۆژى 29/8/1632 جۆن لۆک (John Locke)، فەیلەسوف و نوسه‌رى ئینگلیزى لە شارى سامێرسێنت لە دایکبووە، لە رۆژى 28/10/1704 لە تەمەنى (72) ساڵى لە شارى ئێسێکس کۆچى دوایى کردووە، یه‌کێک بوو له‌ کاریگه‌رترین که‌سایه‌تییه‌کان له‌سه‌ر بیرۆکه‌کانی سه‌رده‌می ڕۆشنگه‌ری، کاریگه‌رییه‌کی گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌ سه‌ر تیۆره‌کانی ماریفه‌تناسی و فه‌لسه‌فه‌ی ڕامیاری، نووسراوه‌کانی کاریگه‌ری هه‌بوو له‌ سه‌ر واڵته‌ر بنیامێن و ڕۆسۆ و کۆمه‌ڵێک له‌ ڕووناکبیرانی سکۆتله‌ندی و شۆڕشگێڕانی ئه‌مه‌ریکی.

- له‌ رۆژى 29/8/1780 جان ئۆگه‌ست دومینیك ئانگر (Jean Auguste Dominique Ingres)، نیگاركێش و موزیسیانی فه‌ره‌نسی له‌ شارى مۆنتوبان له‌ دایكبووه‌، له‌ رۆژى 14/1/1867 له‌ ته‌مه‌نى (86) ساڵى به‌ نه‌خۆشى له‌ شارى پاریس كۆچى دوایى كردووه‌.

- له‌ رۆژى 29/8/1862 موریس ماترلینگ (Maurice Maeterlinck)، شاعیر نوسه‌ر و شانۆنوس و فه‌یلسوفی به‌لجیكی له‌ شارى گنت له‌ به‌لجیكا له‌ دایكبووه‌، له‌ رۆژى 6/5/1949 له‌ ته‌مه‌نى (86) ساڵى له‌ شارى نیس له‌ فه‌ڕه‌نسا كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ ساڵى 1911 خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی وه‌رگرتووه‌.

- له‌ رۆژى 29/8/1915 ئه‌نگرید برگمان (Ingrid Bergman)، ژنه‌ ئه‌كته‌ری سویدی له‌ شارى ستۆكهۆڵم له‌ دایكبووه‌، له‌ رۆژى 29/8/1982 له‌ ته‌مه‌نى (67) ساڵى به‌ نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ له‌ شارى له‌نده‌ن كۆچى دوایى كردووه‌، لە ساڵى 1935 تاکو ساڵى 1982 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- له‌ رۆژى 29/8/1920 شارلی پاركه‌ر (Charlie Parker)، موزیسیانى ئه‌مریكی له‌ شارى كانساس سیتى له‌ ویلایه‌تى كانساس له‌ دایكبووه‌، له‌ رۆژى 12/3/1955 له‌ ته‌مه‌نى (34) ساڵى به‌ نه‌خۆشى له‌ شارى نیویۆرك كۆچى دوایى كردووه‌.

- له‌ رۆژى 29/8/1922 عه‌بدوڵڵا عه‌لى خه‌لیلى، شاعیری عومانی له‌ شارى سمائل له‌ دایكبووه‌، له‌ رۆژى 30/7/2000 له‌ ته‌مه‌نى (77) ساڵى له‌ شارى سمائل كۆچى دوایى كردووه‌.

- له‌ رۆژى 29/8/1922 جۆرج سیرویل (Georges Sorel)، فه‌یله‌سوف و نوسه‌ری فه‌ره‌نسی له‌ ته‌مه‌نى (74) ساڵى له‌ شارى بۆلون بیانكور كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ رۆژى 2/11/1847 له‌ دایكبووه‌.

- له‌ رۆژى 29/8/1938 ئیلیوت گۆلد (Elliott Gould)، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی له‌ شارى نیویۆرك له‌ دایكبووه‌.

- له‌ رۆژى 29/8/1948 هه‌یسه‌م حه‌قى، ده‌رهێنه‌ر و سیناریۆنوسى سورى له‌ شارى رقه‌ له‌ دایكبووه‌.

- له‌ رۆژى 29/8/1949 مسته‌فا مته‌وه‌للی، ئه‌كته‌ری میسری له‌ شارى بیلاى كفر شێخ له‌ دایكبووه‌، لە رۆژى 5/8/2000 له‌ ته‌مه‌نى (50) ساڵى له‌ شارى قاهیره‌ كۆچى دوایى كردووه‌.

- له‌ رۆژى 29/8/1954 عه‌واتف سه‌لمان، ژنه‌ ئه‌كته‌رى عێراقى له‌ شارى به‌سره‌ له‌ دایكبووه‌، لە ساڵى 1974 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- له‌ رۆژى 29/8/1957 شیرو ساگیسو، ئاوازدانه‌ر و موزیسیانی یابانی له‌ شارى تۆكیۆ له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 29/8/1958 مایکڵ جاکسۆن (مایکڵ جۆزیف جاکسۆن - Michael Joseph Jackson)، گۆانیبێژى راپى ئه‌مه‌ریكى، لە شارى گارى (ئەندیانا)ى ئەمەریکا لە دایکبووە، بۆ یەکەمجار لە تەمەنی (11) ساڵیدا لەسەر تەختەی شانۆ دەرکەوت کاتێک ئەندامی تیپی (جاکسۆن فایف) بوو کە لە خێزانی مایکڵ پێکھاتبوو، لە تەمەنی (5) ساڵیدا لە ئاھەنگەکانی سەری ساڵ و لە خوێندنگا گۆرانی وتوە، لە ساڵی ١٩٧١ ئەو دەمەی تەمەنی (13) ساڵ بووە بە تەنیا دەستی بە گۆرانی وتن کرد و چەندین ئەلبوومی بڵاوکردەوە کە سەرکەوتنی بێ وێنەی تۆمار بەدەستھێنا، لە ھەشتاکانی سەدەی رابردوودا جاکسۆن یەکەم رەش پێست بوو بگاتە ئاستێکی جیھانی بەرز و ئاراستەی گۆرانی جیھانی لە گۆرانی ئاساییەوە گۆڕی بۆ (گۆرانی ناوبانگ دەرکردن و دروستکردن)، رێکخراوێکی خێرخوازی تایبەت بەخۆی هەبوە، کە ھاوکاریی پێشکەش بە (39) رێکخراوی خێرخوازی سەربەخۆ کردووە، لە ساڵی 1979 یەکەمین ئەلبومی تایبەتی خۆی بە ناوی ( ئۆف زە وول ) بڵاوکردەوە و ئەمەش بووە یەکەمین ئەلبوم لە مێژودا  کە چوار گۆرانییان بوون بە باشترین گۆرانییەکان لە دە باشترین گۆرانییەکانی ساڵ، دوو گۆرانییشیان گەیشتنە پلەی یەکەم، وێرای ئەوەش ئەڵبومەکەی بۆ ماوەی (48) هەفتە لە ریزبەندی یەکەمی باشترین ئەلبومەکانی ئەو کاتەدا مایەوە، یەکەم هونەرمەندە لە مێژوودا زۆرترین نەشتەرگەری جوانکاری بۆ ئەنجام درابێت، بە جۆرێک گەیشتبووە ڕادەی ئاڵودەبوون بە نەشتەرگەری جوانکاری، لە رۆژى 25/6/2009 لە تەمەنی (50) ساڵی بەهۆی زۆرخواردنی ئەو دەرمانە پزیشکییانەی کە لەلایەن دکتۆرەکەیەوە بۆی نوسرابوو  لە شارى لوسئەنجلوس لە ویلایەتى کالیفۆرنیا کۆچى دوایى کردووە.

- له‌ رۆژى 29/8/1960 زوهێر عه‌بدولكه‌ریم، ئه‌كته‌ری سوری له‌ گوندى معرباى دیمه‌شق له‌ دایكبووه‌، لە ساڵى 1983 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- له‌ رۆژى 29/8/1971 هانی نازر، ئه‌كته‌ری سعودی له‌ شارى مه‌دینه‌ له‌ دایكبووه‌، لە ساڵى 1989 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- له‌ رۆژى 29/8/1971 كارلا جوجینۆ (Carla Gugino)، ژنه‌ ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی له‌ شارى ساراسۆتا له‌ ویلایه‌تى فلۆریدا له‌ دایكبووه‌.

- له‌ رۆژى 29/8/1973 عه‌بدۆ حه‌كیم، ئه‌كته‌ری لوبنانى له‌ شارى جه‌به‌ل لوبنان له‌ دایكبووه‌، لە ساڵى 1994 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- له‌ رۆژى 29/8/1977 باسل خه‌یات، ئه‌كته‌ری سوری له‌ شارى دیمه‌شق له‌ دایكبووه‌، لە ساڵى 1985 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- له‌ رۆژى 29/8/1978 ئیلفین حه‌سه‌ن، ژنه‌ ئه‌كته‌ری سوری له‌ شارى ته‌رتوس له‌ دایكبووه‌، لە ساڵى 2000 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- له‌ رۆژى 29/8/1982 ئه‌نگرید برگمان (Ingrid Bergman)، ژنه‌ ئه‌كته‌ری سویدی له‌ ته‌مه‌نى (67) ساڵى به‌ نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ له‌ شارى له‌نده‌ن كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ رۆژى 29/8/1915 له‌ شارى ستۆكهۆڵم له‌ دایكبووه‌، لە ساڵى 1935 تاکو ساڵى 1982 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

-- لە رۆژى 29/8/1985 غولام ره‌زا روحانى، شاعیرى ئێرانى له‌ ته‌مه‌نى (88) ساڵى له‌ شارى تاران كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ رۆژى 21/5/1897 له‌ شارى مه‌شهه‌د له‌ دایكبووه‌.

- له‌ رۆژى 29/8/1986 لیا میشیل (Lea Michele)، ژنه‌ ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژ و ئاوازدانه‌ر و موزیسیانی ئه‌مریكی له‌ شارى نیویۆرك له‌ دایكبووه‌.

- له‌ رۆژى 29/8/1987 ناجی ئه‌لعلی، نیگاركێشی كاریكاتێری فه‌له‌ستینی له‌ ته‌مه‌نى (50) ساڵى له‌ شارى له‌نده‌ن كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ ساڵى 1937 له‌ گوندى شه‌جه‌ره‌ى شارى ته‌بریه‌ى فه‌ڵه‌ستین له‌ دایكبووه‌.

- له‌ رۆژى 29/8/1987 لی مارفین (Lee Marvin)، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی له‌ ته‌مه‌نى (63) ساڵى به‌ نه‌خۆشى دڵ له‌ شارى تۆسۆن له‌ ویلایه‌تى ئه‌ریزۆنا كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ رۆژى 19/2/1924 له‌ شارى نیویۆرك له‌ دایكبووه‌، لە ساڵى 1950 تاکو ساڵى 1986 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- له‌ رۆژى 29/8/1991 ئیبراهیم جه‌لال، ئه‌كته‌ری عیراقی له‌ ته‌مه‌نى (70) ساڵى كۆچى دوایى كردووه‌، لە رۆژى 4/8/1921 له‌ شارى به‌غداد له‌ دایكبووه‌.

- له‌ رۆژى 29/8/1991 فه‌ره‌ح سه‌راف، ژنه‌ ئه‌كته‌ری كوێتى له‌ دایكبووه‌، لە ساڵى 2013 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- له‌ رۆژى 29/8/1993 لیام پاین (Liam Payne)، گۆرانیبێژى ئینگلیزى له‌ شارى ولفر هامبتن له‌ دایكبووه‌، لە ساڵى 2008 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 29/8/2001 موخلس بەحیرى، ئەکتەرى میسرى لە تەمەنى (57) ساڵى بە رووداوى هاتوچۆ لە شارى ئەسکەندەریەى میسر کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 15/9/1943 لە شارى جەزیرەى میسر لە دایکبووە.

- له‌ رۆژى 29/8/2019 بەهۆى کۆچى دوایى (ئیبراهیم خەیات) سکرتێرى گشتى ئەدیبان و نووسەرانى عێراق، ڤێستیڤاڵى (نافع ئاکرەیى) دواخرا، كه‌ بڕیاربوو له‌ هۆڵی کۆنفرانسەکان لە ئاکرێ له‌لایه‌ن یەکێتى ئەدیبانى عێراقى بەهاوکارى وەزارەتى ڕۆشنبیرى حکومەتى هەرێمى کوردستان و عێراق لە یادى (27) ساڵەى تیرۆرکردنی دکتۆر نافیع ئاکرەیى ڤیستیڤاڵه‌كه‌ ئەنجامبدرێت، ناوبراو له‌ ڕۆژى 28/8/2019 لە رێگاى نێوان هەولێر – ئاکرێ کۆچى دوایى کرد، دواى ئەوەى دەیویست بەشدارى لە ڤێستیڤاڵى (نافع ئاکرەیى) له‌ ئاکرێ بکات.


ئەم بابەتە 51 جار خوێندراوەتەوە