ئەمڕۆ له‌مه‌راسیمی چل رۆژ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند و نوسهرى كورد (عه‌بدولستار شارباژێڕیی)، دوا به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی نوسه‌ر بەناوی (ماڵی میرزا و دیلی جەنگ) بڵاوده‌كرێته‌وه.
وا بڕیاره ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 30/8/2020 كاژێر (5:30)ى ئێواره له باخچه‌ى رێكخراوى گه‌شه‌پێدانى مه‌ده‌نیه‌ت (سى دى ئۆ) له شارى سلێمانى له مه‌راسیمێكى تایبه‌تدا له چله‌ى كۆچى دوایى هونه‌رمه‌ند و نوسهرى كورد عه‌بدولستار شارباژێڕیی رۆمانى (ماڵی میرزا و دیلی جەنگ) له نوسینى نوسهرى كۆچكردو بڵاوبكرێته‌وه.
رۆمانه‌كه، نوسه‌ر له‌كاتى كهرهنتیهدا نوسیویهتى، به‌ڵام نه‌یتوانى خۆى چاپى بكات و بڵاوى بكاته‌وه، ناوه‌ڕۆكى رۆمانه‌كه‌ش باس له چیرۆكێكى راسته‌قینه‌ى لافاوه گه‌وره‌كه‌ى ساڵى 1957 ده‌كات.
عه‌بدولستار تۆفیق ناسراو بە عه‌بدولستار شارباژێڕی شێوەکار و نوسەر وه‌رگێڕى كورد له رۆژى یه‌كشه‌ممه 26/7/2020 له ته‌مه‌نى (66) ساڵى به نه‌خۆشى له شارى سلێمانى كۆچى دوایى كردووه، له رۆژى 1/7/1954 له دایكبووه و دەرچووی ئامادەیی کشتوکاڵ و پەیمانگای هەرەوەزی بەغداد بووه، جگه له‌وه‌ى شێوەکار و نوسەر وه‌رگێر بوو، ئه‌ندامى لقى سلێمانى یەکێتی نوسەرانى کورد بوو، ساڵى رابردوو رۆمانى چیرۆكى دوو شارى (چارلز دیكنز)ى له عه‌ره‌بیه‌وه كردبوو به كوردى و بڵاوكرایه‌وه.