Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 30/8

- لە رۆژى 30/8/1388 شهابه‌ددین حجازى (ئه‌بو ته‌یب شهابه‌ددین ئه‌حمه‌د)، شاعیر و نوسه‌رى میسرى له‌ شارى قاهیره‌ له‌ دایكبووه‌، له‌ رۆژى 26/1/1474 له‌ ته‌مه‌نى (85) ساڵى له‌ شارى قاهیره‌ كۆچى دوایى كردووه‌.

- لە رۆژى 30/8/1748 جاک لوی دافید (Jacques-Louis David)، نیگارکێشی فه‌ره‌نسی لە شارى پاریس لە دایکبووە، لە رۆژى 29/12/1825 لە تەمەنى (77) ساڵى بەجەڵتەى مێشک لە شارى برۆکسل لە بەلجیکا کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 30/8/1797 ماری شیلی (Mary Shelley)، ژنه‌ رۆماننوس و نوسه‌ری به‌ریتانی له‌ شارى سومرز له‌ دایكبووه‌، له‌ رۆژى 1/2/1851 له‌ ته‌مه‌نى (54) ساڵى به‌ نه‌خۆشى كۆچى دوایى كردووه‌.

- لە رۆژى 30/8/1932 مه‌دیحه‌ وجدى، ژنه‌ ئه‌كته‌ری عێراقى له‌ دایكبووه‌، له‌ رۆژى 16/6/1993 له‌ ته‌مه‌نى (60) ساڵى كۆچى دوایى كردووه‌.

- لە رۆژى 13/4/1939 شیموس هینی (Seamus Heaney)، شاعیری ئیرلەندەی باکوور لە ئیرلەنداى باکوور لە دایکبووە، لە رۆژى 30/8/2013 لە تەمەنى (74) ساڵى بە جەڵتەى مێشک لە شارى دبلن کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1995 خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی وەرگرتووە.

- لە رۆژى 30/8/1963 مایكل چیكلس (Michael Chiklis)، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی له‌ شارى لویل له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 30/8/1972 كامیرون دیاز (Cameron Michelle Diaz)، ژنه‌ ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی له‌ شارى سان دیبگۆ له‌ ویلایه‌تى كالیفۆرنیا له‌ دایكبووه‌، لە ساڵى 1990 تاکو ساڵى 2016 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 30/8/1986 سالی قازی، ژنه‌ ئه‌كته‌ری میسری كه‌ كاره‌ هونه‌رییه‌كانى له‌ كوێت ئه‌نجام ده‌دات له‌ كوێت له‌ دایكبووه‌، لە ساڵى 2004 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 30/8/1986 سەید بەدیر، دەرهێنەر و ئەکتەرى میسرى لە تەمەنى (71) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 11/1/1915 لە گوندى ئەبو شقوق لە شارى شەرقیە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 30/8/1999 عه‌بدوڵڵا ئه‌لبردونی، شاعیر و ره‌خنه‌گرى ئه‌ده‌بى یه‌مه‌نی له‌ ته‌مه‌نى (70) ساڵى له‌ شارى سه‌نعا كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ رۆژى 1/1/1929 له‌ گوندى بردونى شارى زمار له‌ یه‌مه‌ن له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 30/8/2003 چارلز برۆنسۆن (Charles Bronson)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە تەمەنى (81) ساڵى بە نەخۆشى لەشارى براونزفیل لە ویلایەتى فیرمۆنت کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 3/11/1921 لە شارى ئیرنفیلد لە ویلایەتى بنسلفانیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 30/8/2005 ئیلی سنیفر، ئه‌كته‌ری لوبنانی له‌ ته‌مه‌نى (70) ساڵى له‌ شارى لوبنان كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ رۆژى 15/2/1935 له‌ شارى حه‌ده‌س له‌ دایكبووه‌، لە ساڵانى په‌نجاكان تاکو ساڵى 2005 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 30/8/2006 نەجیب مەحفوز (عەبدولعەزیز ئیبراهیم ئەحمەد)، ئەدیب و رۆماننوسی میسری لە تەمەنى (94) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى جزیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 11/12/1911 لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1932 دەستى بەکارى نووسین کردووە، لە ساڵى 1988 خەڵاتى نۆبڵى ئەدەبى وەرگرتووە، بووە بە یەکەمین عەرەب، کە براوەی ئەم خەڵاتە بووە، بە هۆی ئەوەی بەردەوام باسی کێشەی کۆمەڵگە و ئازارەکانی کردوە و ڕێبازی واقعی هەڵبژاردوە، زۆرترین خوێنەری هەیە، زۆربەی شاکارەکانی کراون بە فیلم یان دراما، چەندین ڕۆمانی بەناوبانگ و وەرگێڕاوی بۆ سەر زمانە زیندووەکانی جیهان، لە ساڵی ۱۹۹٤ هەوڵی تیرۆرکردنی درا کە بە چەقۆ لە ملیان دا، ئەم هەوڵە شکستی هێنا و ڕزگاری بوو، بەڵام زیانێکی گەورە بەر لای ڕاستی کەوت کە کاریگەریی نەرێنی هەبوو لەسەر کارەکانی کە ڕۆژانە لە چەند خولەکێک زیاتر توانای نوسینی نەبوو، لە ساڵى 2004 بەهۆى نەخۆشى لە نوسین و کارى ئەدەبى دورکەوتۆتەوە، چەندین بەرهەمى وەرگێردراون بۆ سەرزمانى کوردى لەوانە، (داستانی ڕەش و ڕووتان، کۆڵانی میدەق، سواڵکەرەکە، ڕێگە، دز و سەگەکان....هتد).

- لە رۆژى 30/8/2018 حه‌سه‌ن دهمانى، گۆرانیبێژى تونسى له‌ ته‌مه‌نى (49) ساڵى به‌ روداوى هاتوچۆ كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ ساڵى 1969 له‌ دایكبووه‌.


ئەم بابەتە 29 جار خوێندراوەتەوە