كتێبى (The Decision) یه‌كه‌مین به‌رهه‌مى چاپكراوى (ئەزەل جه‌لیل ئیبراهیم)ه و به‌مزوانه به زمانى ئینگلیزى بڵاوده‌كرێته‌وه.
ئه‌زول له واڵى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك هه‌واڵى بڵاوكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كه‌ى بڵاوكردۆته‌وه و نوسیویهتى:" سوپاس بۆ خوا دوای ھەوڵدانێکی زۆر بەم زوانە یەکەم بەرھەمم کە کتێبێکی هاندانە دەکەوێتە بەر دیدەی خوینەران بە ناونیشانی ( The Decision) کتێبەکە لە یەک بەرگ پێک هاتووە بە زمانی ئینگلیزیەکی سادە و ساکار وە دیزاینێکی نایاب و بە شێوازێکی نوێ داڕیژراوە و یەکێکە لە کتێبە پاڵنەرەکان کە پیویستە هەموو تاکێک بەرکەوتنی هەبێت لەگەڵیا، چونکە کتێبەکە لە گۆشەنیگایەکی جیاواز و ئاڕاستەیەکەوە دەڕوانێتە بوارەکانی ژیان و سەختیەکانی. بەم زوانە بە چاپی ڕەسەنی لە تەواوی کوردستان بەردەست ده‌بێ.".
ئەم کتێبە ڕۆمان نییە کتێبێکی پاڵنەرە بە وێنەکان باس لە خەونی کچێك ئەکات کە ئەیەوێ بە خەونەکەی بگات کە ساڵانێکی زۆر بیر دەکاتەوە، بەڵام تەنھا لە ماوەی (5) پێنج خولەك بڕیار ده‌دات و ھەموو ژیانی ده‌گۆڕێت، بەشەکانی کتێبەکە ھەمووی وتەی جوان و بە بایەخن بۆ ئەوەی ھەموو خوێنەرێك کە خەونێکی ھەیە وایان لێده‌كات کە ئەویش بڕیار بدات و پێی بگات ھەر ئەمەش ئامانجی نوسەرى كتێبه‌كه‌یه.