- لە ڕۆژى 31/8/1867 بۆدلێر (چارلس بۆدلێر - Charles Baudelaire)، شاعیر و نوسهرى فه‌ره‌نسى له ته‌مه‌نى (46) ساڵى به نه‌خۆشى لەشارى پاریس لە فەڕەنسا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 9/4/1821 لە شارى پاریس له دایکبووە، لە ساڵى 1857 دیوانێکى شعرى چاپکردووە و چەندین نووسینى ڕەخنەیى هەبووە.
- لە ڕۆژى 31/8/1908 ویلیا‌م سارویان (William Saroyan)، رۆماننوس و شاعیر و شانۆنوس و نوسەرى ئه‌مریکی لە شارى فریسنۆ لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە، لە رۆژى 18/5/1981 لە تەمەنى (72) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى فریسنۆ لە ویلایەتى کالیفۆرنیا کۆچى دوایى کردووە،
- لە ڕۆژى 31/8/1941 مارینا تسفیتایفا (Marina IvanovnaTsvetaeva)، ژنە شاعیرى روسى لە تەمەنى (48) ساڵى بە نەخۆچى لە شارى بیلابوگا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 8/10/1892 لە شارى مۆسکۆ لە دایکبووە.
- لە ڕۆژى 31/8/1943 حەسەن تۆفیق، شاعیر و رەخنەگرى ئەدەبى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە رۆژى 30/6/2014 لە تەمەنى (70) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.
- لە ڕۆژى 31/8/1949 ریچارد گیر (Richard Tiffany Gere)، ئه‌کته‌ر و دەرهێنەری ئه‌مریکی لە شارى فیلادلفیا لە ویلایەتى بنسیلفانیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1973 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە ڕۆژى 31/8/1950 کامیلیا (لیلیان فیکتۆر لیفى کۆهین)، ژنە ئەکتەرى میسرى لە تەمەنى (31) ساڵى لە شارى بحیرە لە میسر کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 13/12/1919 لە شارى ئەسکەندەریە لە دایکبووە، لە ساڵى 1946 تاکو ساڵى 1950 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە ڕۆژى 31/8/1951 محەمەد ئەحمەد زاهیر، شاعیر و نوسەرى ئەردەنى فەڵەستینى لە چادرگەى پەنابەرانى فەڵەستینى لە عەقبەى جەبر لە شارى ئەەریحا لە فەڵەستین لە دایکبووە، لە رۆژى 17/7/2020 لە تەمەنى (68) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە شارى عەممان کۆچى دوایى کردووە.
- لە ڕۆژى 31/8/1963 جۆرج براک (Georges Braque)، نیگارکێشی فه‌ره‌نسی لە تەمەنى (81) ساڵى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 13/5/1882 لە شارى ئەرجنتۆى لە دایکبووە.
- لە ڕۆژى 31/8/1972 کریس تاکر (Chris Tucker)، ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی لە شارى ئەتلانتا لە ویلایەتى جۆرجیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1988 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە ڕۆژى 31/8/1975 ساره رامیریز (Sara Ramírez)، ژنه ئه‌کته‌ر و گۆرانیبێژ و ئاوازدانەری ئه‌مریکی مەکسیکى لە شارى مازتلان لە مەکسیک لە دایکبووە.
- لە ڕۆژى 31/8/1981 مونیا (هودا عەبدولڕەحمان)، ژنه گۆرانیبێژ و ئه‌کته‌ری کوێتی لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 2007 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە ڕۆژى 31/8/1985 ئیلهام عەلى، ژنه ئه‌کته‌ری سعودى لە شارى زەهران لە دایکبووە، لە ساڵى 2013 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە ڕۆژى 31/8/1986 هنری مۆر (Henry Moore)، په‌یکه‌رتاش و نیگارکێشی ئینگلیزى لە تەمەنى (88) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، له رۆژى 30/7/1898 له شارى یورکشایر لە به‌ریتانیا لە دایکبووە، بەیەکێک لە پەیکەرتاش و نیگارکێشەکانى سه‌ده‌ی بیسته‌م دادەنرێت.
- لە ڕۆژى 31/8/ 2019، ئه‌حمه‌د نه‌زیری، نوسەر و ئەدیب و مێژونوسى کورد له ته‌مه‌نی (80) ساڵی بە نه‌خۆشیی دڵ لە شارى سنە کۆچی دوایی کردووه، لە ساڵى 1939 لە گوندی ده‌گاگای سه‌ر به هه‌ورامانی ڕۆژهەڵاتى کوردستان نزیک شاری سه‌وڵاوا لە دایکبووە، ساڵی 1958 ڕووی کردۆته شاری سنه و له‌وێ نیشته‌جێ بووه، لێکۆڵینهوەى له سه‌ر دیوانه‌کانی قانع، مه‌لا حه‌سه‌ن دزڵی کردووە، کتێبی سوڵتانه‌کانی هه‌ورامان به زمانه‌کانی کوردی و فارسی نووسیووە، چەندین کتێبی سه‌باره‌ت به فه‌رهه‌نگ و که‌لتوری هه‌ورامان له چاپداوه، چەندین جار لەپایەى ئەوکارانەى کە ئەنجامى داوەڕێزى لێنراوە.