Halkawt.jpg

رۆمانى رۆژگارى کەمتیارەکان دەکرێت بە کوردى

نوسەر و وەرگێڕى کورد هەڵکەوت عەبدوڵڵا لە واڵى تایبەتى خۆى هەواڵى بڵاوکردنەوەى دواهەمین کتێبى وەرگێڕاوى خۆى بڵاوکردەوە.

لە هەواڵەکەدا هاتووە، رۆمانى رۆژگارى کەمتیارەکان "دوا کتێبە کە وەرمگێڕاوە و ئەمڕۆ ڕادەسەتی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمم کردووە بۆ چاپکردن، هیوادارم دەرفەتی خوێندنەوەتان هەبێت و بەدڵتان بێت".

رۆمانەکە لە نوسینى ئەشرەف عەشماوى رۆماننوس و نوسەرى میسرییە و ئەمە یەکەمین رۆمانى نوسەرە بکرێت بە کوردى.

لە بەشێکى رۆمانەکەدا هاتووە:

کاتێک دەنگ پەنگ دەخواتەوە، کاتێک دانبەخۆداگرتن دەبێتە باشترین هاوڕێ، کاتێک هەزاران بیانوو وەک پەتى فریاکەوتن دابەش دەرکێن، کاتێک شێرى ماتى نێو ئەو پەراسووانە بێدار دەبێتەوە کە جگە لە زەلیلى ئاشنانین بە شتێکى تر، کاتێک بانگەواز بە ئەسپایى بە خەونێک دەگات کە بەرەبەیان زوو دەیڕەوێنێتەوە، کاتێک تاقە کەسێک بژێوى خەڵکى سادە کۆنتڕۆڵ دەکات و کەرکەدەنێک چارەنووسى دارستانێک جڵەو دەکات کە شێرەکان تێیدا ئامادەنین... بێگومان دەبێت دڵنیابیت لەوەى کە رۆژگار رووى ناشرینى خۆى بە قێزەونترین شێوە ئاشکرا کردووە و کارەکان کەوتوونەتە دەستى کەمتیار نامەردەکان.


ئەم بابەتە 37 جار خوێندراوەتەوە