Tablo.jpg

تابلۆیەکی مێژوویی بۆ سێهەمین جار دەدزرێت

سەرچاوەکانى هەواڵ لە هۆڵەندا بۆ سێهەمینجار هەواڵى دزینى تابلۆی (منداڵەکان پێدەکەنن) بڵاوکردەوە.

لە وڵاتى هۆڵەندا بۆ سێهەمین جار تابلۆیەکى میچژووى بەناوى (منداڵەکان پێدەکەنن) دەدزرێت، سەرچاوە ئەمنییەکانى هۆڵەندا رایانگەیاند، کە بە هۆی پەتای کۆرۆنا و داخستنی مۆزەخانەکانی هۆڵەندا تابلۆی (منداڵەکان پێدەکەنن) کە لەلایەن نیگارکێشی جیهانی فرنس هالس لە ساڵى 1626 کێشراوە، بۆ سێیەمین جار لە مۆزەخانەی (لیردام) دزرا.

تابلۆکە لە ساڵى 1988 بۆ یەکەمینجار لە هەمان مۆزەخانە دزرا، بەڵام دواى (3) ساڵى لە ساڵى 1991 دۆزایەوە، بەڵام جارێکى دیکە دواى (20) ساڵ لە ساڵى 2011 جارێکى دیکە دزرابەوە، بەڵام ئەمجارە زوتر و لە دوای شەش مانگ دۆزرایەوە، ئەمجارەیان دواى (9) ساڵ جارێکى دیکە دزرایەوە، بۆ دۆزینەوەشی کە نرخەکەی (18) ملیۆن دۆلارە پۆلیسی هۆڵەندا هەڵمەتێکی فراوانی دەستپێکردووە.


ئەم بابەتە 50 جار خوێندراوەتەوە