Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 1/9

- لە رۆژى 1/9/1278 ئیبن زهیر هەولێرى (محەمەد ئەحمەد عومەر هەولێرى)، شاعیرى کورد لە تەمەنى (72) ساڵە لە شارى دیمەشق کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 17/9/1205 لە شارى هەولێر لە دایکبووە.

- لە رۆژى 1/9/1895 خالید فەرەج، شاعیر و نوسەرى کوێتى لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 1954 لە تەمەنى (56) ساڵى بە نەخۆشى لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانى لە بەیروت کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 1/9/1921 گیرهارد فینلاند (Gerhard Wendland)، گۆرانیبێژی ئه‌ڵمانی لە شارى بەرلین لە دایکبووە، لە رۆژى 21/6/1996 لە تەمەنى (75) ساڵى لە شارى میونغ کۆچى دوایى ردووە.

- لە رۆژى 1/9/1928 ئەحمەد ئەلوائلی، شاعیری عێراقی لە شارى نەجەف لە دایکبووە، لە رۆژى 13/7/2003 لە تەمەنى (74) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى بەغداد کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 1/9/1935 ئیهاب نافع، ئەکتەرى میسرى لە دایکبووە، لە رۆژى 30/12/2006 لە تەمەنى (71) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1963 تاکو ساڵى 1994 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 1/9/1939 له‌یلا توملن (Lily Tomlin)، ژنه‌ ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی لە شارى دیترۆیت لە ویلایەتى مشیگان لە دایکبووە.

- لە رۆژى 1/9/1945 عەبدولقادر ئەحمەد حەداد، شاعیرى سورى لە تەمەنى (43) ساڵە لە شارى عەممان کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1945 لە شارى حەما لە سوریا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 1/9/1945 مسته‌فا بالیل (Mustafa Balel)، رۆماننوس و نوسەری تورکی لە شارى سواس لە دایکبووە.

- لە رۆژى 1/9/1956 ئه‌یمه‌ن زه‌یدان، ئه‌کته‌ر و دەرهێنەری سوری لە شارى رەیحە لە دایکبووە، لە ساڵى 1981 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 1/9/1957 نه‌سیمه‌ زاهیر، ژنه‌ ئه‌کته‌ری سوری لە شارۆچکەى بەیت جنى شارى ریفى دیمەشق لە دایکبووە، لە ساڵى 1980 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 1/9/1970 فرانسۆا موریاک (François Mauriac)، رۆماننوس و شاعیر و شانۆنوس و رەخنەگرى ئەدەبى و نوسەرى فەڕەنسى لە تەمەنى (84) ساڵى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 11/10/1885 لە شارى پۆردۆ لە دایکبووە، لە ساڵى 1952 خەڵاتى نۆبَڵى ئەدەبى وەرگرتووە.

- لە رۆژى 1/9/1971 دیف ویتنبرگ (Dave Wittenberg)، ئه‌کته‌ر و سیناریۆنوسی ئه‌مریکی لە شارى جوهانسبۆرگ لە باشورى ئەفریقیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 1/9/1989 محەمەد عەساف، گۆرانیبێژ و موزیسیانى فەڵەستینى لە شارى مەسراتە لە لیبیا لە دایکبووە، لە ساڵى 2013 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 1/9/1997 جۆنگ کۆک (JungKook)، گۆرانیبێژى کۆریاى باشورى لە شارى بۆسان لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 57 جار خوێندراوەتەوە