Shawanyxwrbat.jpg

کۆ بەرهەمى شەوانى غەریبیى خۆی بڵاوکردەوە

لە چەند رۆژى رابردودا شاعیرى کورد (چیا عومەر ساقی) کۆ بەرهەمى شەوانى غەریبیى بە ناونیشانى (شەوانى غوربەت) بڵاوکردەوە.

شەوانى غوربەت، لەدووتووێی (308) لاپەڕەدا کە کۆمەڵە شیعری شاعیرى کورد (چیا عومەر ساقی)ە چاپ و بڵاوکرایەوە و ئێستاکە لە کتێبخانەکان دەستدەکەوێت.

لەپێشەکیی ئەم کۆمەڵە شیعرییەدا کە نازم دڵبەند نووسیووێتی، هاتووە:

دیارە لای من شیعر ئاوێنەیەکی هەمیشە سڕاوەی پاکە کە خوێنەر سەیری دەکات دەقاودەق رووخساری خۆی تێدا دەبینێ، ئەمەش ئەو قەڵەم بەدەستەیە پیرۆزیی شاعیرییەتی هەڵگرتووە دەیڕەخسێنێ، بۆیە کە دیوانە شیعری (شەوی غوربەتی) شاعیر (چیا عومەر ساقی)م خوێندەوە ئەو ئاوێنە پاکەم لەناو کاکڵی شیعرەکانیا بینی و هی ساڵانێکی غوربەتیەو ئاوێتەبوونی ئەوانەن خەمی غوربەتی هاڕیونی و هیچ مەفتەنێکی ئارامبوونەوەیان شکنەبردووە جگە لە خۆخستنە ئامێزی شیعر نەبێ.

چیا عومەر ساقی لە چەند دێرێکدا:

لە رۆژى 16/8/1955 لە شارى هەولێر لە دایکبووە.

لە سەرەتاى ساڵى 1970 لە رۆژنامەکانى (ژین، هاوکارى و بەیان) شیعرى بڵاوکردۆتەوە.

لە ساڵى 1974 خوێندنى دواناوەندى لە هەولێر تەواو کردووە.

لە ساڵى 1977 بەشى ماتماتیگى لە زانکۆى ئەستانبۆڵ تەواوکردووە.

لە ساڵى 1977 تا 1984 خوێندنى زانکۆى لە بەشى ئەندازیارى خانوبەرە لە رۆمانیا تەواوکردووە.

لە ساڵى 1984 لە ئەڵمانیا نیشتەجێیە.

لە ساڵى 1989 تا 1992 خوێندنى دکتۆراى لە ئەندازیارى خانوبەرە تەواو کردووە.

بەرەردەوامى کارى زورگێڕان لە زمانەکانى (تورکى، رۆمانى و ئەڵمانى) دەکات.

خاوەنى چەند بەرهەمێکى چاپکراوە، لەوانە:

ژوان لەژێر گەڵا رٍێزانان، شعر، هەولێر، 1982.

ئەو شەوانەى دوورم لەتۆ، شیعر، بەرلین، 1995.

ژوان لەژێر گەڵا رٍێزانان، شعر، بەرلین، 1995.


ئەم بابەتە 43 جار خوێندراوەتەوە