Gwlizar.jpg

نوسەرێک، رونکردنەوەى لەسەر بەرهەمێکى بڵاودەکاتەوە

دواى ئەوەى لە ماوەى رابردوودا نوسەرى کورد گولیزار حەمە فەرەج پێنجەمین بەرهەمى خۆى بەناوى (پەیکەری شۆخێک) بڵاوکردەوە رونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە.

نوسەر لە واڵى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک رونکردنەوەىیەکى بڵاوکردۆتەوە، لە رونکردنەوەکەدا هاتووە: "کاک بەختیار عەلی حەمە رەزا مامۆستا لەبواری ھەڵە بڕی و ھەڵەچنی دیزانی کتێبدا، ھەستا بەکاڕی ھەلەچنی کتێبەکەم، دەست و چاوی خۆش بێت، ھیوادارم لەو بوارەدا سەرکەوتو بێت دوا ڕۆژی ڕوناک بێت، گەرچی زۆربەی دۆستان و خۆشەویستان لایان وابو کە نوسەری گەورە بەختیار عەلی، ھەڵەچنی کتێبەکەی بۆ کردوم، بەڵام ئەوەش لە نزیکی ناوی ھەردوکیانەوە بوە لەیەک".

دەقى رونکردنەوەکە وەکخۆى:

کتێبی پەیکەری شۆخێک پێنجھەمین کتێبی من، کتێبێک پڕاو پڕ لە جوانی ژن و ئازارو نەھامەتیەکانی، کە زۆر جار ئەبێتە لەمپەڕ لە بەردەم ژیانیدا گڕو حەزەکانی ناخی ژن دەردەخات، کتبێکە ھەستی ژن بە شێوەیەکی ڕەھا دەرخات، کاک بەختیار عەلی حەمە رەزا مامۆستا لەبواری ھەڵە بڕی و ھەڵەچنی دیزانی کتێبدا، ھەستا بەکاڕی ھەلەچنی کتێبەکەم، دەست و چاوی خۆش بێت، ھیوادارم لەو بوارەدا سەرکەوتو بێت دوا ڕۆژی ڕوناک بێت، گەرچی زۆربەی دۆستان و خۆشەویستان، لایان وابو کە نوسەری گەورە بەختیار عەلی، ھەڵەچنی کتێبەکەی بۆ کردوم، بەڵام ئەوەش لە نزیکی ناوی ھەردوکیانەوە بوە لەیەک، بێگومان لە دونیاشدا و لە مەخلوق دروست بونیشەوە، وەک ئەزانین کە چل مڕۆڤ لەیەک دەچن، ناوەکانیش بێگومان ڕەنگە ھەر وابێ بەڵام زۆر جار ناوی باپیر، ناوی کەسەکان لەیەک جیا دەکاتەوە، ئەوەش لەوانەیە کەمتەرخەمیەک بێت لە منەوە ناوی سیانی کاک بەختیار عەلی حەمە رەزام نە نوسیبێت، ،،،،،، ھەرچەند شانازی بو بۆ من گەر نوسەری گەورە بەختیار عەلی لەدوای ھەڵەچنی و ھەڵە بڕی کتێبەکەم ئەویش چاوێکی تر پێدا بخشانایەتەوەو سەرنجی خۆی پێ بوتمایە دەستکاریم بکڕدایە، بەڵام نەم توانی کتێبەکەی پیشان بدەم سەرنج و ڕای خۆی بڵێت، بە ھیوای ئەوەی ڕۆژێک لە ڕۆژان بتوانم ئەم کتێبەی پیشان بدەم و سەرنج و ڕای خۆیم پێ بڵێ تا بیکەمە توێش و بۆ بەرھەم و کتێبی داھاتوم، لەگەڵ ڕێزم بۆ ھەردو بەڕێز نوسەری گەورە بەختیار عەلی ، و بەڕێز کاک بەختیار عەلی حەمە رەزا مامۆستای بە توانا لە بواری ھەلە چنی و ھەڵە بڕی و دیزایینی کتێبدا، دوبارە ڕێزم بۆ ھەردو لا .


ئەم بابەتە 70 جار خوێندراوەتەوە