Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 2/9

- لە رۆژى 2/9/1918 مەحمود شەریف، ئاوازدانەری میسری لە دایکبووە، لە رۆژى 29/7/1990 لە تەمەنى (77) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، ژیانى هاوسەرى لەگەڵ هونەرمەندى میسرى ئوم کەلسوم پێکهێناوە، بەڵام لەماوەیەکى کەمدا لەیەکترى جیابونەتەوە.

- لە رۆژى 2/9/1949 عەلى کەریم، ئەکتەرى سورى لە شارى دیمەشق لە دایکبووە، یەکێک بووە لە ئەکتەرە سەرەکیەکانى دراماى باب ئەلحارە.

- لە رۆژى 2/9/1962 ئەحمەد علام، ئەکتەری میسری لە تەمەنى (63) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 20/7/1899 لە دایکبووە، لە ساڵى 1929 تاکو ساڵى 1958 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 2/9/1963 عامر منیب، گۆرانیبێژى میسرى لە شارى جەزیرە لە دایکبووە، لە رۆژى 26/11/2011 لە تەمەنى (48) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە نەخۆشخانەى دار فوئاد لە شارى شەشى ئۆکتۆبەر کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 2/9/1964 فوئاد شەفیق، ئەکتەرى میسرى لە تەمەنى (64) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 13/10/1899 لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1937 تاکو ساڵى 1963 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 2/9/1964 کیانو ریفز (Keanu Reeves)، ئەکتەر و دەرهێنەر و گۆرانیبێژ و موزیسیانی کەنەدی لە شارى بەیروت لە دایکبووە.

- لە رۆژى 2/9/1966 سه‌لما حایک (Salma Hayek)، ژنە ئه‌کته‌رى مه‌کسیکی بەنەژاد لوبنانى له‌ مه‌کسیک له‌ دایکبووه‌،  ژیانی هونه‌ریی له‌ رێکلامی ته‌له‌فزیۆنییه‌وه‌ له‌ مه‌کسیک ده‌ستپێکرد، پاشان له‌ ساڵی 1988 یه‌که‌م رۆڵی وه‌ک ئه‌کته‌ر له‌ درامایه‌کی ته‌له‌فزیۆنی به‌ناوی (تێریزا) بینی که‌ له‌وێه‌وه‌ بووه‌ به‌ ئه‌ستێره‌یه‌کی به‌ناوبانگی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌، دوای په‌یداکردنی ناوبانگ بڕیاریدا مه‌کسیک به‌ره‌و هۆڵیود جێبهێڵێت که‌ هه‌میشه‌ خه‌ونی پێوه‌ بینیوه‌، له‌ ساڵی‌ 2003 له‌ فیلمی‌ سینه‌مایى (فریدا)دا خه‌ڵاتی‌ ئۆسکاری‌ وه‌رگرت، له‌ چه‌ندین فیلم و زنجیره‌ درامای‌ ئه‌مریکی ‌‌و مه‌کسیکیدا رۆڵی‌ بینیوه‌.

- لە رۆژى 2/9/1968 سینسیا واتروس (Cynthia Watros)، ژنە ئەکتەری ئەمریکی لە شارى لیک ئەوریۆن لە ویلایەتى میشیگان لە دایکبووە.

- لە رۆژى 2/9/1973 جۆن رۆنالد رویل تۆلکین (John Ronald Reuel Tolkien)، شاعیر و نوسەر و فەیلەسوف و ئەکادیمیستی بەریتانی لە تەمەنى (81) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى بورنمۆس لە بەریتانیا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 3/1/1892 لە شارى بلو مفونتاین لە باشورى ئەفریقیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 2/9/1985 لبنى کەمەر، ژنە ئەکتەر و گۆرانیبێژى عێراقى لە دایکبووە، لە ساڵى 1991 ئەوکاتەى تەمەنى (6) ساڵ بووە بەشدارى لە چالاکییە هونەرییەکانى خوێندنگاکەى کردووە.

- لە رۆژى 2/9/2007 رەجا بلملیح، ژنە گۆرانیبێژی مەغریبی لە تەمەنى (45) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە مەغریب کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 22/4/1962 لە شارى ربات لە دایکبووە، لە ساڵى 1986 تاکو ساڵى 2007 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 2/9/2018 کەوسەر رەمزى، ژنە ئەکتەرى میسرى لە تەمەنى (87) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 17/6/1931 لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 36 جار خوێندراوەتەوە