یەکێتی لاوانی کوردستان لقی سلێمانی و رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت، ئەمڕۆ پێنج شەممە 3/9/2020 کاژێر (5)ى ئێوارە لە باخچەی ئۆفیسی ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت CDO لە درێژەی کارو چالاکییەکانیدا هەڵدەستێت بە سازدانی کۆڕێکی شیعری بۆ چەند شاعیرێکی لاو لەوانە: (بەختیار محەمەد ئەحمەد، گوڵزار جەلال، پاکیزە حمە ئەمین، شەوبۆ محەمەد مەحموود، بەرزان تالب و مەریوان قەرەداخی).