1.jpg

ڕوئیای ژن هەوێنی ئاشتییە

ڕێکخراوی نوێگەر بۆ گەشەپێدان بە ڕۆشنبیری و هونەر لە درێژەی کارو چالاکییەکانیدا و بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ئاشتییەوە، لە ژێر ناوی "ڕوئیای ژن هەوێنی ئاشتییە" کۆڕی چیرۆک خوێندنەوەو ڕێزلێنان بۆ سێ خانمە نووسەر سازدەکات.

لە کۆڕەکەدا "هەوار محەمەد و کەتان خادیمی" بە چیرۆک خوێندنەوە بەشداربوون و پاشان خەڵاتی ڕێزلێنانی کارو ماندوبونی ئەدەبی بەخشرایە خانمە نووسەر "شیرین کاف".

دەربارەی ئەم کارە ڕۆشنبیری و ئەدەبیانە، ڕێکخراوی نوێگەر دەنووسن: ئامانجمانە بەودەستپێکەی کە لەم ماوەیەدا پێشکەشمان کردوە برەو بەکۆڕە ئەدەبی و شرۆڤەکاریەکانمان لەسەر هونەر بدەین و دەروازەیەک بین بۆ تێڕوانینی نوێ ، بێگومانین لەوەی ئەم چالاکیانە دەروازەیەکی باش دەبێت بۆ هزراندنێکی پێویست.

سوپاسی هەموو ئەو کەسانەدەکەین کەهاوکارمان بون، سوپاس بۆ ماڵی سۆفی کەریمی سەڕاج کە زۆر بەجوانی و بەڕێزەوە پێشوازیان لێکردین بۆپێشکەش کردنی چالاکیەکەمان.

2

3

 

465


ئەم بابەتە 46 جار خوێندراوەتەوە