Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 4/9

- لە رۆژى 4/9/1768 ئه‌لفیکونت دو چاتوبریان (François-René de Chateaubriand)، شاعیر و رۆماننوس و نوسەرى فه‌ره‌نسی له‌پاریس لە شارى سان مالۆ لە بەریتانیا لە دایکبووە، لە رۆژى 4/7/1848 لە تەمەنى (79) ساڵى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 4/9/1824 ئەنتۆن برۆکنر (Anton Bruckner)، موزیسیانى نەمساوى لە شارى لینز لە دایکبووە، لە رۆژى 11/10/1898 لە تەمەنى (72) ساڵى لە شارى فینا کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 4/9/1896 ئه‌نتۆنین ئه‌رتو (Antonin Artaud)، شاعیر و ئه‌کته‌ر و دەرهێنەر و نوسەری فه‌ره‌نسی لە شارى مرسلیا لە دایکبووە، لە رۆژى 4/3/1948 لە تەمەنى (52) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 4/9/1908 ریچار رایت (Richard Wright)، چیرۆکنووس و شاعیر و رۆماننوس و نوسەر ئەمەریکى لە شارى روکسى ویلایەتى میسیسبى ئەمەریکا لە دایکبووە، لە رۆژى 28/11/1960 لە تەمەنى (52) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، یەکێکە لە چیرۆکنووسە ڕەشپێستە بەتوانایانەی ئەمریکا کەبەرهەمەکانی تەرخان کردوە بۆ پیشاندانی ئەو ژیانە سەخت و نالەبارى هاوڕەگەزە پێستڕەشەکانی ئەمەریکا، کە لەژێر سایەی سیستم و نەریتێی سپی پێستە ڕەگەزپەرستە توندڕەوەکاندا بەسەریان دەبرد، بەتایبەت لەهەرێمەکانی خوارووی ئەو وڵاتە (دالاس، ئۆکلاهۆما، میسیسیپی، ئەلەباما، کارۆلاینا وئەرکەنساس)، لەبەر گرنگى و بایەخى چیرۆکەکانى چەند چیرۆکێکى بۆ سەر زمانى کوردى وەرگێردراون.

- لە رۆژى 4/9/1934 ئیدوارد هیل (Edward Hill)، گۆرانیبێژی روسی لە شارى سمولینسک بلە دایکبووە، لە رۆژى 4/6/2012 لە تەمەنى (77) ساڵى بە جەڵتەى مێشک لەش ارى سانت بتروسبۆرگ کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 4/9/1975 مارک رونسون (Mark Ronson)، موزیسیانى ئینگلیزی لە شارى لەندەن لە دایکبووە.

- لە رۆژى 4/9/1979 ئەحمەد ئیراج، ئه‌کته‌ری کوێتی لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 1995 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 4/9/1979 نادین ئەلراسی، ژنه‌ ئه‌کته‌ری لوبنانی لە گوندى رحبەى شارى لوبنانى باکور لە دایکبووە، لە ساڵى 1999 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 4/9/1982 ئیبراهیم سه‌عفان، ئه‌کته‌ری میسری لە تەمەنى (58) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لە شارى عەجمان لە ئیمارات کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 13/9/1924 لە شارى قاهیرە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 4/9/1983 منه‌ فزالی، ژنه‌ ئه‌کته‌ری میسری لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 2002 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 4/9/2010 محیەددین ئەلباد، نیگارکێش و شێوەکاری میسری لە تەمەنى (70) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 25/3/1940 لە دایکبووە.

 


ئەم بابەتە 37 جار خوێندراوەتەوە