ماڵێكه، تیایدا جیهان وه‌ك میوانێكى ئه‌به‌دى نیشته‌جێیه.
زۆرجار: ئه‌سته‌مه بزانیت كامه‌یان میوانه و كامه خانه‌خوێ؟
له‌ناكاو: ماڵه‌كه به جه‌سته‌یه‌ك ده‌چێ ته‌نیا به چه‌قۆ بجوڵێ
كه له هه‌موو لایه‌كه‌وه برین ده‌نێته‌وه:
(ئه‌رێ ئه‌مه وێنه‌ى بویروته؟)
ره‌نگه كه‌وتنى به‌یروت زۆر بخایه‌نێت،
ئه‌مه نرخى ئه‌و بهرزبونهوهیهیه كه ده‌یه‌وێت سنورى نه‌بێ.
به‌م شێوه‌یه ئاواره ده‌بێ،
نه‌ك به‌ره‌و ئاراسته‌كان، به‌ڵكو له‌ناو منداڵدانى شته‌كانیشدا.
به‌م جۆره شیعر ته‌ونى چاوێك ده‌نه‌خشێنێ تا به ئاگاى بێنێته‌وه،
شیعریش به‌یروت ناڵێ، به‌ڵكو ئه‌و ده‌یڵێته‌وه.
ئه‌و ناگوترێ: تێكستێكى یاخییه، ئاڵۆزه، مه‌ترسیداره،
كه‌س ناتوانێ بینوسێ، جگه له مه‌ره‌كه‌بى هه‌تاو.
شه‌قامه‌كان ئاگریان لێده‌چۆڕێ،
ئاگریش چارۆگهكان ده‌چنێ بۆ یه‌كجار سه‌فه‌ر و
چه‌ندین جار خنكان.
وه‌ك ئه‌وه‌ى منداڵیى به خۆڵه‌مێشى پیریى خۆى داپۆشیبێ.
ته‌رمه‌كان، ته‌رمه‌كان، ته‌رمه‌كان:
رۆژانێكن، وه‌كو په‌رده به‌سه‌ر بینین دادهرێنهوه.
له شێوه‌ى پارچه په‌ڕۆ له سروش و ئامۆژگارییهكاندا به‌رده‌بنه‌وه،
له تونێڵهكانى وه‌سوه‌سه‌وه.
قسه‌یه‌ك جه‌سته‌ى به‌یروتى داپۆشیوه: كه هه‌موو قسه‌كانه،
ئه‌وه‌ى نایه‌وێ بیدركێنێ، ته‌نیا ئه‌وه ده‌دركێنێ:
نه‌خێر، نه‌خێر و خوشكه‌كانى له بووندا یان له شیره‌خۆرى،
یان له نان، یان له فێڵى ئاو و ئاودانهوهدا
له پشت ئه‌و توێكڵانهى له ژێر گه‌ڵا وشكهكانهوهن،
له هاژه‌ى شه‌پۆلدا كه ده‌ڵێى ئه‌سپه و ده‌حیلێنێ،
له شانۆیه‌كدا پاڵه‌وانه‌كه‌ى كه‌سێك نییه:
به‌ڵكو نائاگایى، ئاگایى خه‌یاڵه.
جه‌سته‌یه‌ك، یاریگاى كات به‌شى هه‌نگاوه‌كانى ناكا،
جه‌سته‌یه‌ك/ لافاوێكه كه‌ناره‌كانى مێژوو ده‌له‌قێنێ.