هیچم نییە بیشارمەوە نوێترین کاری کۆڕی شانۆی بایە و وا بڕیارە 6/9/2020 یەکەم ڕۆژی نمایشبێت لە هۆڵی ڕۆشنبیری سلێمانی.
هیچم نییە بیشارمەوە، شانۆییەکە دەربارەی کۆمەڵێک هاوڕێی دێرین کە لە دانیشتنێکدا بڕیاردەدەن یارییەکی مەترسیدار بکەن و لەوێوە ڕوداوەکان سەیر و خێرا دەچنە پێشەوەو زۆر شت ڕودەدات.
ئەم کارە ئامادەکردن و دەرهێنانی ڕێژەن جەمالەو ستافێک لە ئەکتەری بەتوانا و گەنج تیایدا نواندن دەکەن. ئەکتەرەکان پێکدێن لە :
كاردۆ عهزیز، زمناكۆ كهریم، سوزان باباعهلی، ئاكام تاهیر، ئاکۆ ئیسماعیل، نوا غهفار و راژان رزگار)
کۆڕی شانۆی با، گرووپێکی شانۆییە و لە ساڵی ١٩٩٩دا دامەزراوە، لەو دەمەوە ساڵانە کاری نوێی شانۆیی لە شاری سلێمانیدا به ئەنجام دەگهيهنن. ئەم ڕۆژانە کە ڕۆژانی ترسانی مرۆڤە لە مرۆڤ و ڕۆژانی لێکدووريی کۆمەڵایەتیيە. هۆڵەکانی شانۆ لە جیهاندا چۆڵ بوون و بە گشتی شانۆ و نمایشەکان وەستاون. کارە هونەری و شانۆییەکان گەر بکرێن، لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە نمایش دەکرێن. لەم کاتەدا ستافی شانۆیيی هیچم نییە بیشارمەوە خەریکی پڕۆڤەکردنن و وابڕیارە 6/9/2020 ببێتە یەکەم ڕۆژی نمایش.