Mary_koyn.jpg

ڕۆمانی ماری کۆین بە کوردی بڵاودەکرێتەوە

ڕۆمانی "ماری کۆین" ی نووسەر و سیناریۆنوسی ئەمریکی ماریسا سیلڤەر یەکێک لە پڕفرۆشترین ڕۆمانەکانی ئەمریکایە، باس لە دوو جەمسەر لە ژیانی مرۆڤ دەکات لە دووچینی لێکدوور و برسییەتی و تێکشکانی مرۆڤدەکات لە سەردەمی قات و قڕیی و برسێتییەکاندا.

ڕۆمانی "ماری کۆین" لەلایەن (عەلی عوسمان یاقوب)ەوە کراوە بەکوردی و ناوەندی ڕۆشنبیری ئەندێشە چاپ و بڵاوی دەکاتەوە..

نووسەر لە ڕێگای ئەم ڕۆمانەوەو لە سێ گۆشەنیگای جیاوازەوە خوێندنەوە بۆ مەینەتی و برسییەتی دەکات و باس لە مرۆڤانێک دەکات کە ڕۆحیان دەبێت بە ژێر زوڵم و ستەم و جیاکاری کۆمەڵایەتی و برسییەتییەوە.

ئەم ڕۆمانە کاتی بڵاوبوونەوەی لە ئەمریکا دەنگۆیەکی گەورەی دروستکرد، پاش ماوەیەک بووە یەکێک لە پڕفرۆشترین کتێبەکان.

وابڕیارە به‌مزوانه‌ رۆمانه‌مه‌ بڵاوبكرێته‌وه‌.

ماریسا سیلڤەر (Marisa Silver) له‌ چه‌ند دێرێكدا:

پیشه‌: رۆماننوس و  نووسەر و سیناریۆنوس

له‌ رۆژى 23/4/1960 له‌ شارى شاكیر هایتس له‌ ویلایه‌تى ئۆهایۆ له‌ دایكبووه‌.

له‌ ئێستادا ته‌مه‌نى (60) ساڵه‌.

ژیانى هاوسه‌رى له‌گه‌ڵ (كین كواپیس (Ken Kwapis) ده‌رهێنه‌رى و سیناریۆنوسى ئه‌مه‌ریكى پێكهێناوه‌.


ئەم بابەتە 67 جار خوێندراوەتەوە