ڕۆمانی "ئەو هاوڕێیەی منداڵیم ببینمەوە؟" ڕۆمانێکی نوێی نووسەری کورد "کاروان کاکەسوورە " کە لەماوەیەکی تردا لەلایەن ناوەندی ڕۆشنبیری ئەندێشەوە چاپ و بڵاو دەکرێتەوە.
کاروان کاکە سوور" لە ناوە دیارو گرنگەکانی نێو ئەدەبی کوردییە، ئەو ڕۆمانەکانی بە سەبرو وردی و پێداگرییەکی زۆرەوە دەربارەی مێژوی کورد و مرۆڤ و منداڵی و ترس و دڵ ڕەقی و لێکترازانەوە دەنووسێت و لەناو هەمووشیاندا هەست بە ئامادەیی کۆمەڵناسێکی پڕ سەرنج و مرۆڤ ناس دەکەیت.
"ئەو هاوڕێیەی منداڵیم ببینمەوە؟" نوێترین ڕۆمانی کاروان کاکە سوورە و وا بڕیارە پاش ماوەیەکی تر بڵاوبکرێتەوە.
دەربارەی ئەم ڕۆمانە هەژار مەجید خاوەنی کتێبخانەی ئەندێشە، دەنووسێت: "ئەوەی لێرەدا دەتوانم بڵێم ڕۆمانێکە لێوانلێۆ لە ترس، لە توڕەیی، لە مێژووی شار، لە عەشق و خۆشەویستی و خیانەت، لە سەفەر و گەڕان و گەڕانەوە. لە پەنابردنەوە بەر ڕابردووی مرۆڤ، لە خەبات. ڕۆمانێکە لێوانلێو لە چێژ و جوانی.
سوپاس بۆ کاروان عومەر کاکەسور بۆ ئەم ڕۆمانە جوانە، یەکێک لەو ڕۆمانانەی بێ ئەندازە چێژی پێبەخشیم، بێ ئەندازە خستمییە بیرکردنەوە".
وا بڕیاره ئەم ڕۆمانە بهم نزیكانه بڵاوبکرێتەوە.