مامۆستایه‌كى هه‌ڵگرى بڕونامهى زانكۆیى له هونه‌رى سینه‌مادا له‌م سه‌رده‌مه‌دا دوور له پیشهىكهى خۆىكارى گهجكارى ده‌كات.
مامۆستا ئیبراهیم كاریتانی كە ماستەری لە هونەری سینەما لە وڵاتى فەرەنسا بە پلەی باڵا بەدەستهێناوە و خاوەنی چەندین كاری هونەرییە له‌ئێستادا و له‌سه‌رده‌مى قه‌یراندا بوه‌ته وەستای گەجكارى.
ئیبراهیم كاریتانی لە واڵى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ى چه‌ند وێنه‌یه‌كى له‌كاتى گهجكاریدا نوسیویهتى:
"وەستا ابراهیم وەستای گەچ و سپیکاری، ئامادەین بە بڕوانامەی ماستەر لە هونەری سینەما وە خاوەنی چەندین ساڵی ئەزموونی کارکردن لە خزمەت ئێوە دادەبین، بۆ ئەوەی ڕوی ڕەشتان سپی بکەنەوە دەتوانن پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنەوە بکەن ٠٧٥٠٤٦٢٧٧٩٤ !!!!".