hawe_qadir1.jpg

بڕیاری هەڵە، ده‌كرێت به‌ كورته‌ فیلمێك

کورتە فیلمى (بڕیاری هەڵە) له‌ دەرهێنانى هاوڕێ قادر رەشید بەم نزیکانە به‌رهه‌مده‌هێنرێت.

کورتە فیلمەكه‌، له‌ماوه‌ى (20) خوله‌كدا كه‌ وێنه‌كانى له‌ شارى سلێمانى گیراوه‌ باس لە کێشەی کۆمەڵایەتی و خستنە ئەستۆی کچ و کوشتنیان دەکات، وا بڕیاره‌ له‌ كۆتایى مانگى (10)ى ئه‌مساڵدا كۆتایى به‌كاره‌كانى بێت.

کورتە فیلمى (بڕیاری هەڵە) له‌ دەرهێنانى (هاوڕێ قادر رەشید)ه‌ و (ئاكۆ ره‌شید) سیناریۆی بۆ نوسیوه‌ و هەریەکە لە (ئاکۆ ڕەش، شادی جەزا، شنیار هەڵەبجەیی، سرود سەلام، جوتیارعەلی، نوری کاکه خان، سامان حاجی عەلی و كاكه ئەژی) رۆڵی تێدا دەبینن.


ئەم بابەتە 43 جار خوێندراوەتەوە