حه‌فتاو حهوتهمین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی ڤێنیس به گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی توندی ته‌ندروستی له شارى فینیسیاى ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
دواى ئه‌وه‌ى له رۆژى 2/9/2020 حه‌فتاوحه‌فته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی ڤێنیس به گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی توندی ته‌ندروستی له دوورگه‌ی لیدۆ ده‌ستی به كاره‌كانی كرد، وا بڕیاره تا 12/9/2020 به‌رده‌وام بێت، ئه‌مه بهیكهمین رێوڕه‌سمی گه‌وره له ئیتاڵیا ئه‌ژمارده‌كرێت دوای سه‌رهه‌ڵدانی فایرۆسى كۆرۆنا له جیهاندا.
فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی ڤێنیس، یه‌كه‌م كێبركێی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تی سینه‌ماییه كه پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی كرۆنا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنجه به‌هۆی قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتی ئاسمانی و سنوورداربوونی گه‌شته‌كان ئه‌كته‌رانی هۆڵیوود نه‌یانتوانى به‌شدارى فێستیڤاڵه‌كه بكه‌ن، كه له ساڵانى رابردودا ژماره‌یه‌كى زۆر ئه‌كته‌رانى هۆڵیوود به‌شداریان تیایدا ده‌كرد.