بۆ یەکەمین جار لینا ڕەزا خانمە سینەما کاری کورد لە شاری سلێمانی دەبێتە ئەندامی لیژنەی دادوەرای ٤٥ هەمین فێستڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی ئەتڵەنتا لە وڵاتی ئەمریکا.
فێستیڤاڵی ئەتلانتا یەکێکە لە فێستیڤاڵە ئۆسکار کوالیفاییەکان لەسەر ئاستی جیهان، بڕیارە رۆژانی
22/4 تا رۆژی 2/5/2021 بەرێوەبچێت.
لینا رەزا کە یەکێکە لە رێکخەرانی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی، لە ئێستادا ئەندامی لیژنەی داوەرانی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەڵەتی ئەتلانتایە، كە چەندین کەسایەتی ناسراوی جیهان بەشداری تێدادەکەن.