لە رۆژى 6/9/1907 رینیه سولی پوردوم (Sully Prudhomme)، شاعیر و ئه‌دیب و نوسهرى فه‌ره‌نسی له ته‌مه‌نى (68) ساڵى لەشارى شاتیناى مالابرى فەڕەنسا کۆچى دوایى کردووە، لە 16/3/1839 لە پاریس لە دایکبووە، لە ساڵى 1901 خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی وەرگرتووە.
لە رۆژى 6/9/1924 فوئاد موهه‌ندیس، ئه‌کته‌ری میسری لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە 16/9/2006 لە تەمەنى (82) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە.
له رۆژى 6/9/1934 رەجا جەداوی (نه‌جات عه‌لى حه‌سه‌ن جهداوى)، ژنه ئه‌كته‌رى میسرى له شارى ئیسماعیلیه له دایكبووه، له رۆژى 5/7/2020 له ته‌مه‌نى (81) ساڵى به فایرۆسى كرۆنا له نه‌خۆشخانه‌ى ئیسماعیله كۆچى دوایى كردووه، له ساڵى 1958 تاكو ساڵى 2020 به‌شدارى له‌كارى هونه‌ریدا كردووه.
لەڕۆژى 6/9/1940 وه‌حید جه‌لال، ئه‌کته‌ری لوبنانی لە شارى بەیروت لە دایکبووە، لە بوارى دۆبلاج و فیلمى کارتۆنى بەشدارى کردووە.
لە رۆژى 6/9/1947 جین کورتین (Jane Curtin)، ژنه ئه‌کته‌ری کۆمیدى ئه‌مریکی لە شارى کامبرج لە دایکبووە.
لە رۆژى 6/9/1971 دولوریس ئهوریوردان (Dolores ORiordan)، شاعیر و گۆرانیبێژ و موزیسیانى ئیرله‌ندى له دایكبووه، له رۆژى 15/1/2018 له ته‌مه‌نى (46) ساڵى به جه‌ڵته‌ى دڵ له شارى له‌نده‌ن كۆچى دوایى كردووه.
لە رۆژى 6/9/1976 نا‌ئومی هاریس (Naomie Harris)، ژنه ئهکتهریئینگلیزى لە شارى لەندەن لەدایکبووە، لە ساڵى 1987 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
لە رۆژى 6/9/1978 ریهام عه‌بدولغه‌فور، ژنه ئه‌کته‌ری میسری لە شارى قاهیرە لە دایکبووە.
لە رۆژى 6/9/1982 مایا شیحه، ژنه ئه‌کته‌ری میسری لە شارى ئەسکەندەریە لە باوکێکى میسرى و دایکێکى لوبنانى لە دایکبووە.
لە رۆژى 6/9/1986 له‌یلا به‌درخان، هونه‌رمه‌ندی بالیه له شاری پاریس لە فەڕەنسا کۆچى دوایى کردووە، ساڵی 1908 له شاری ئه‌سته‌مبوڵ له‌دایکبووه، له نه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌درخانیه‌کانه و کچى عەبدولڕەزاق بەدرخانە.
لە رۆژى 6/9/1990 یوسف دوخی (یوسف فەرحان دوخى)، موزیسیانى کوێتی له ته‌مه‌نى (56) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1934 لە دایکبووە، لە ساڵى 1967 لە قاهیرە بڕوانامەى دبلۆمى باڵا بووە لە موزیك بە دەستهێناوە، لە 16/1/1975 بڕوانامەى ماستەرى لە سەر گۆرانى کوێتى بەدەستهێناوە، لە 22/4/1981 بڕوانامەى دکتۆراى لە بوارى ڕەختە و شیکارى گۆرانى بەدەستهێناوە.
لە رۆژى 6/9/2007 لوچانو بافاروتی (Luciano Pavarotti )، گۆرانیبێژی ئۆپرای ئیتالی لە شارى مودینا له ته‌مه‌نى (71) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجەى پەنکریاس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 12/10/1935 لە شارى مۆدینا لە دایکبووە.
لە رۆژى 6/9/2017 فه‌وزیه عزه‌ت، ژنه ئه‌كته‌رى میسرى له ته‌مه‌نى (77) ساڵى له كوێت كۆچى دوایى كردووه، له رۆژى 21/4/1940 له میسر له دایكبووه.