Sharmazary.jpg

شەرمەزاری

زەردەشت نەوزاد

بێرگمان لە فیلمی ئەمجارەی دا، تیشك دەخاتە سەر كاریگەری جەنگ بەسەر دەروونی مرۆڤەكان.
چیڕۆكی فیلمەكە باس له دوو هاوسەری موزیك ژەن دەكات كە بە یەكەوە لە شوێنێكی دوورە دەست دەژین.

بە یەكەوە خەریكی ڕواندنی میوە و چەن بەرهەمێكی ترن، لە ماڵەكەیاندا وا دەرناكەوێت هیچ شتێكیان كار بكات، نە خاوەنی ئامێرەكانی پەیوەندین نە ڕادیۆ، دوورن لە بابەتی سیاسی، كەم ئاگاداری ڕوداوە نوێكانی جەنگن.

لە یەك ڕۆژەكان كاتێك كە دەچنە نێو شار گوێبیستی ئەوە دەبن كەوا بەمزوانە سوپا دێتە نێو ناوچەكە، دڵنیا دەبنەوە لەو كاتەی كە خەریكی كڕینی بتڵێك شەڕابن، فرۆشیارەكە بانگكراوە بۆ خزمەتی سەربازی.

پەیوەندی نێوان جان و ئێڤا بە شێوەیەكی زۆر باش ناڕواتە ڕێوە، لە نێوانیان چەن كێشەیەك هەیە، زۆربەی كاتەكان لەگەڵ یەك توشی شەڕ دەبن. چیڕۆكی فیلمەكە بەردەوام دەبێت.

بێرگمان وەك هەمیشە لە فیلمەكانی دا تیشك دەخاتە سەر بابەتەكانی وەك:باوەڕ، مردن، ژیان، زۆر بە قوڵیش دەچێتە نێو بابەتی دەروونی مرۆڤەكان. بێرگمان لە فیلمەكانی دا سەرنجی هەموو بینەرێك بە گفتگۆیە فەلسەفیەكانی ڕادەكێشێت، لێرەدا بێرگمان وەك ئاماژەمان پێیدا بوو پێشوتر تیشك دەخاتە سەر كاریگەری جەنگ بەسەر دەروونی كەسێكدا. كاریگەری جەنگ بەسەر جان وای لێ دەكات ببێتە كەسێكی زۆر دڕەندە، جەنگ وای لە جان كرد ئەم كەسایەتیە سادەیەی كە هەیبوو لە دەستی بدات، جان كە توانای كوشتنی مریشكێكی نەبوو، وای لێكرد ببێت بە شتێك لە بیرۆكەی هیچ كامێكمان نەبێت.

بێرگمان لە فیلمەكانیدا ڕاستیەكمان نیشان دەدات كە لەوانەیە زۆربەمان ڕۆژێك لە ڕۆژان بەسەرمان دا هاتبێت، وەك لە فیلمی"توی فەرەنگی كێوی"ترسی بەساڵا چووەكانمان نیشاندەدات لە مردن، كە ڕاستیەكی ڕوونە هەموومان ڕوبەڕوی دەبینەوە، لە فیلمی"كاتژمێری گورگ"بێرگمان دووبارە ئەوەمان نیشان دەداتەوە، دەكرێت ڕابردووی هەر یەكێكمان چەندە كاریگەری بەسەرمانەوە هەبێت، لە فیلمی"مۆری حەوتەم"نیشانمان دەدات كە ویستی كەسێك چۆنە بۆ ژیان بۆ ئەوەی بگات بەو شتانە كە پێی نەگەیشتووە وەك وەڵامی چەن پرسیارێك كە هاوشێوەی ئەم پرسیارانا هەمیشە لە مێشكی هەر تاكێكمانە، لەم فیلمەشدا"شەرمەزاری"پێمان دەڵێت كاریگەری جەنگ چۆنە، لەم وڵاتەی كە ئێمە تێیدا دەژین، هیچ كاتێكمان نەبووە بێ جەنگ بەڕێمان كردبێت جا ئەگەر لە هەر پارچەیەك بێت، دەكرێت هەر یەك لەم شەڕ و جەنگانە كاریگەری بەسەر هەر تاكێكمان دروست كردبێت، تاكی كورد كە شەڕی ناوخۆی بینیوە هەمووان شاهیدی ئەوەن كەوا چ كاریگەریەكی بەسەر هەر تاكێكدا بووە، فیلمەكان بێرگمان وەك چۆن مرۆڤ پێویستی بە خواردنە، ڕوحیشمان پێویستی بە فیلمەكانی ئەوە، تا هەرگیز ڕاستیەكان لە بیر نەكەین.


ئەم بابەتە 44 جار خوێندراوەتەوە