Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 7/9

- لە رۆژى 7/9/1855  ویلیەم ئیدوارد (ویلیەم فریز گرین - William Friese-Greene) وێنەگرى فۆتۆگرافەر و دەرهێنەرى بەریتانى لە شارى بریستول لە بەریتانیا لە دایکبووە، لەرۆژى 5/5/1921 لە تەمەنى (65) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە شارى لەندەن کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 7/9/1860 نەنکى موسا (Grandma Moses) ئانا مارى روبەرتسۆن موسا  - Anna Mary Robertson  شێوەکارى ئەمەریکى له‌ شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە، لە رۆژى 13/12/1961 لە تەمەنى (101) ساڵى له‌ شارى نیۆیۆرک کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 7/9/1909  ئیلیا کازان (Elia Kazan)، ئه‌كته‌ر و دەرهێنەر و نوسه‌رى ئەمەریکى به‌ نه‌ژاد یۆنانى لە شارى ئەستەمبۆڵ له‌ دایکبووە، لە رۆژى 28/9/2003 لە ته‌مه‌نى (94) ساڵى له‌ شارى نیۆیۆرک کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 7/9/1949 خوسیە کلیمنتى ئەوروزکو (José Clemente Orozco)، نیگارکێشى مەکسیکى لە تەمەنى (65) ساڵى لە شارى مەکسیک کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 23/11/1883 لە شارى سابوتلان جرندى لە دایکبووە.

- لە رۆژى 7/9/1954 مایکڵ ئیمرسۆن (Michael Emerson) ئەکتەرى ئەمەریکى لە ویلایەتى لۆوا لە وڵاتەیەکگرتووەکانى لە دایکبووە.

- لە رۆژى 7/9/1973 شانون ئەلیزابێت (Shannon Elizabeth) ئەکتەرى ئەمەریکى کە بەڕەچەڵک سوری لە شارى هیستۆن لە ئەمەریکا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 7/9/1981 رانیە سەباعى، ئەکته‌رى میسرى كه‌ كاره‌ هونه‌ریه‌كانى له‌ كوێت ئه‌نجام ده‌دات لە میسر لە دایکبووە، لە ساڵى 2005 به‌شدارى له‌کارى هونه‌ریدا کردووە.

- لە رۆژى 7/9/1987 ئیڤان راچڵ ود  (Evan Rachel wood) ئەکتەر و گۆرانیبێژى ئەمەریکى لە شارى رالى پایتەخى ویلایەتى کارۆلاینا لە دایکبووە، لە ساڵى 1997 له‌ ته‌مه‌نى (10) ساڵى به‌شدارى له‌كارى هونه‌ریدا كردووه‌.

- لە رۆژى 7/9/2005 سێرجۆ ئەندریگۆ (Sergio Endrigo)، گۆرانىبێژ و ئاوازدانەرى ئیتاڵى لە شارى ڕۆماى ئیتاڵیا لە تەمەنى (72) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 15/6/1933 لە شارى پۆڵاى کورواتیا لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 36 جار خوێندراوەتەوە