Eski_baraz.jpg

ئێسکی بەراز و دەستە گەڕەکان

بەشێک لە ڕۆمانی ئێسکی بەراز و دەستە گەڕەکان

له‌ درێژه‌ى زنجیره‌ كتێبه‌ چاپكراوه‌كانیدا دەزگای رۆشنبیریی جەمال عیرفان رۆمانی (ئێسکی بەراز و دەستە گەڕەکان)ى بڵاوكلاده‌وه‌.

رۆمانه‌كه‌ له‌ نووسینی رۆماننوس و چیرۆكنوس و نوسه‌رى ئێرانى (مستەفا مەستوور)ه‌ و (بەسیر حسێن) وه‌یگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانى كوردى و له‌ ئێستادا له‌ كتێبخانه‌كان ده‌ستده‌كه‌وێت.

لەبەشێکی ئەم رۆمانەدا هاتووە:

"شەو پەنجەرەی ئەپارتمانی ڕوو لە كۆڵانێك، كە دەكەوێتە نهۆمی چواردەیەمی تاوەرێكی نیشتەجێبوونەوە، لەپڕ كرایەوە و پیاوێك (بە ناوی دانیاڵ) وەك ئەوەی گڕیان لە كەللەی بەردابێت، ڕوو لە كۆڵان هاواری كرد: «ئەوە خەریكی چین لەو خوارەوە؟ لەگەڵ ئێوەمە! لەگەڵ ئێوەی خوێڕی كە هەروەكوو كرم لێك دەئاڵێن. بەتەمای چین؟ هەر هەمووتان هەر لە پارێزەر و وەزیرەوە هەتا دەگاتە كەناس و چێشتلێنەر و پرۆفیسۆر، دواجار دەبن بە دوو ژمارە. گەر زۆریش بڕۆن، كە بەهیوای مەرگتانم، ئەوا مەودای نێوان دوو ژمارەكە دەكەن بە سەد".

نوسه‌رى رۆمانه‌كه‌ له‌ چه‌ند دێرێكدا:

ناوى ته‌واوى: مسته‌فا مه‌ستور

پیشه‌ى ئه‌ده‌بى: رۆماننوس و چیۆكنوس و نوسه‌ر و وه‌رگێڕى ئێرانی.

له‌ رۆژى 1/1/1965 له‌ شارى ئه‌هواز له‌ دایكبووه‌.

له‌ ئێستادا ته‌مه‌نى (55) ساڵه‌.

رۆمانه‌كانى بۆ زۆربه‌ى زمانه‌كان وه‌رگێڕدراوه‌.

هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى ماسته‌ره‌ له‌ بوارى ئه‌ده‌بى ئێرانى.


ئەم بابەتە 44 جار خوێندراوەتەوە